50 کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە
کۆچبەرەکانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە یۆنان داوای بەهاناوەچوون دەکەن
K24- هەولێر
نزیکەی 50 کۆچبەری خەڵکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە دوورگەیەکی نێوان یۆنان و تورکیا گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دەست کوردستان24 کەوتووە، نزیکەی 50 کۆچبەری خەڵکی ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا لە دوورگەیەکی نێوان یۆنان و تورکیا گیریان خواردووە.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت زۆرینەیان ئەو کۆچبەرانە منداڵ و ئافرەتن و دەڵێن، ماوەی زیاتر لە حەوت رۆژە لەو دوورگەیە گیریان خواردووە و خەریکە خۆراک و ئاوی خواردنەوەیان پێنامێنێت و داوای بەهانەوە چوون و هاوکاری دەکەن.
ساڵانە لە رێگەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا سەدان کەس لە رێگەی نێوان تورکیا و یۆنان گیان لەدەست دەدەن.