به تۆمهتى هاوكارى پێشمهرگه دوو برا دهستگيركران
دوو برای خەڵکی گوندی قەرەسەقەلی سەر بە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات بە تۆمەتی یارمەتیدانی پێشمەرگە دەستبەسەرکراون، ئێستا لەژێر ئەشکەنجەدان، دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
K24 – ههولێر:
دوو برای خەڵکی گوندی قەرەسەقەلی سەر بە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات بە تۆمەتی یارمەتیدانی پێشمەرگە دەستبەسەرکراون، ئێستا لەژێر ئەشکەنجەدان، دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی رۆژی کورد بڵاویکردووهتەوە کە دوو برا بە ناوەکانی جەلال و کەمال مورادی لەگوندی قەرەسەقەل لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات دەستبەسەر کراون، چەندین رۆژە لەژێر ئەشکەنجە دان.
ئەو دوو برایە بەوە تۆمەتبار کراون کە لە شەڕو تێکهەڵچوونەکانی نێوان پێشمەرگەكانى رۆژههڵات و سوپای پاسداران یارمەتی پێشمەرگەیان داوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن دۆخی تەندروستی ئەو دوو بڕایە ناجێگیرە، ئەگەری گیان لەدەستدانی کەمال مورادی هەیە.