سەرۆكکۆماری عێراق و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
له‌تیف ره‌شید سەرۆكکۆماری عێراق و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی باقری کەنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، كۆبوونه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌تیف ره‌شید له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختی لەسه‌ر پته‌وكردنی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان به‌غدا و تاران كرده‌وه و کە دەبێتە مایەی بەرەوپێشچوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلانی ناوچەکە و پەرەپێدانی هاریکاری لەبواری وزە و بازرگانیدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری عێراق سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانیکردنی لە عێراق و دووپاتی گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی درواسێ لە بارەی پرسە هاوبەشەکاندا كرده‌وه.
له‌تیف ره‌شید ئاماژەی بە کرانەوەی ئێران بە رووی وڵاتانی ناوچەکە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیەدا كرد، كه به هۆکارێکی ئەرێنی بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئارامی وه‌سفیكرد.
لای خۆیەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، عەلی باقری کەنی جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە و به ئاراسته‌ی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و بکات.