کەشناسی: لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی

كه‌شوهه‌وا
كه‌شوهه‌وا

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە نزیک 50 پلەی سیلیزی.

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەى گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە  وەکو ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى  ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى

دهۆک : 44 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  47 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  45 پلەى سیلیزى

سۆران :  44 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  48 پلەى سیلیزى