سوودانی و بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت و له دیداری نێوانیاندا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی ته‌ممووزی 2023) عه‌لی باقری، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی عێراقی كرد و دوبه‌دوای گه‌یشتنیشی له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێ كرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردن و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان كرد كه خزمه‌ت به هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به گرنگی وه‌به‌رهێنان كرا له بارودۆخی سه‌قامگیری سیاسی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی تهكاموڵی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و ئابووریدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆڵی نێوه‌ندگیری، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستییه‌تی ببێته خاڵی ده‌ستپێكردنی ده‌ستپێشخه‌ری و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی نێوان وڵاتان و لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه و كۆكردنه‌وه‌یان له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئابوورییه هاوبه‌شه‌كان.