سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: واز له بستێكی خاكی نیشتمان ناهێنین
K24 - هەولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چاوی به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌وت و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان كرا، له گوته‌یه‌كدا سه‌رۆكوه‌زیران رایگه‌یاند، ناكرێت بڵێین ناوچه‌ی دابڕاو، به‌ڵكو ناوچه‌ی دابڕێندراون. گوتیشی: "هێشا عه‌قڵیه‌تی داگیركاری و شۆڤێنی زاڵه".
سه‌رۆكوزه‌یران هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئێمه دژی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نین و واز له بستێكی خاكی نیشتمان ناهێنین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: " تاوانی جینۆساید دژی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كراوه، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی تاوانه‌كان بكاته‌وه".
له‌باره‌ی پرسی ئایینه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئاین بۆ ئه‌وه بووه، كه به‌ره‌و هیدایه‌ت و چاكه بچێت، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه به‌ره‌و رق بچێت، ئه‌وا به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنه، مه‌رج نییه هه‌ر موسڵمانێك ئیسلامی بێت، نه‌بوونی ئایینیش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره.
گوتیشی: رێز له‌هه‌موو ئایینێك ده‌گرین.
له‌باره‌ی كه‌ركووك، مه‌سرور بارزانی گوتی: بارزانی نه‌مر شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌ركووك دانا.