سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: تا ئێمه هه‌بین واز له كه‌ركووك ناهێنین
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نامه‌وێت كێشه‌كان بخه‌مه ملی خه‌ڵكی دیكه، به‌ڵام ده‌بووایه ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی له هه‌ڵه‌بجه زیاتر به‌هانای خه‌ڵكه‌وه چووبان.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، هه‌وڵمانداوه به یاسا مافی هونه‌رمه‌ندان بپارێزین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نامه‌وێت كه‌س چاوی له‌ده‌ستی حكومه‌ت و خه‌ڵكی دیكه بێت.
سه‌باره‌ت به گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵییه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گوتی: گرنگیی به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ین و به‌ربوومی كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه‌رتی تایبه‌ت یارمه‌تی حكومه‌تیان داوه و سوپاسیان ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پرسی ئایینه‌وه ده‌ڵێت: پێویسته رێز له ئایین بگرین و رێنیشانده‌ره، نابێت ئایین به‌شێك بێت له سیاسه‌ت و نه‌بوونی ئایین مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و رێز له هه‌موو ئایینێك ده‌گرین.
له‌باره‌ی شاری كه‌ركووكه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارزانی نه‌مر شۆڕشێكی كرده قوربانی دڵی كوردستان و كه‌ركووك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی: " تا ئێمه هه‌بین واز له كه‌ركووك ناهێنین".