سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: پابه‌ندم كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنم
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پابه‌ندم كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنم و ده‌بێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران گوتی: "له دوو ساڵدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته ئه‌لكیترۆنی".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه یارمه‌تی هه‌موو به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نابێت ته‌نیا خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه گه‌وره‌یی مرۆڤ له په‌روه‌رده و ناخه‌كه‌یه‌تی، ناحه‌زانم ئه‌وانه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییان لێدراوه، ناحه‌زانم ئه‌وانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام بن.
له‌باره‌ی شاری سلێمانییه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ڵێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی سلێمانی نیم و قبوڵیشی ناكه‌م و ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له بودجه زیادكرا بۆ خزمه‌تكردنی سلێمانی نییه.