سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی به ده‌خیل و سامیا به‌خشی
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی به ده‌خیل و سامیا به‌خشی.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دەخیل و سامیا، ئەو هاوژینەی کە وەک نوێنەری ئیزیدییەکان بەشداریی گفتوگۆی سەرۆکوەزیران و خەڵکیان کرد، وەک دیاری زەماوەندەکەیان و بەرامبەر بە وەفا و خۆشەویستییان بۆ یەکتر، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، یەکەیەکی نیشتەجێبوونی پێ بەخشین.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سامیا و دەخیل خەڵکی شنگالن و هاوژینی یەکدی بوون بەڵام بە هۆی جینۆسایدی شەنگال لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 سامیا رفێندرا و دوای نۆ ساڵ ئازادکرا و گەڕایەوە لای دەخیل حەسەنی هاوژینی و دووبارە زەماوەندیان کردەوە.