کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – هەولێر
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/7/2023، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەى گەرما بەرزتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 50 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 51 پلەى سیلیزى