فێستیڤاڵی لالش بەڕێوەدەچێت

K24 – دهۆک

ئەمڕۆ 6/7/2023، فێستیڤاڵی کولتووری و رۆشنبیری لالش لە دهۆک دەستیپێکرد، ئەو فێستیڤاڵە بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ماهیر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و گەنج لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەن.

کاروان باعەدری، بەرپرسی راگەیاندنی بنکەی لالش بە کوردستان24ی گوت: "ئامانجمان لەو فێستیڤاڵە ئەوەیە گرنگی زیاتر بە کولتووری خۆمان بدەین وەک ئێزدی، چونکە هەموو میللەتێک بە کولتوورەکەیەوە دەناسرێتەوە".

گوتیشی: "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە دەکات و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و رۆشنبیری ئێزدی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەرەوە بەشداری دەکەن.