حدكا وه‌ڵامى ره‌زائى ده‌داته‌وه‌

لەباره‌ى پەیوەندی ھەرێمی كوردستان و پشتیوانی ھێزی دەرەكی لە ھێزە كوردییەكانی رۆژھەڵات رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە درێژەدان بە چالاكییەكانیان لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوام دەبن.

K24 – هه‌ولێر:

مه‌كته‌بى سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە راگەیەندراوێكدا، تۆمەتەكانی موحسێن رەزائی سكرتێری دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەباره‌ى  پەیوەندی ھەرێمی كوردستان و پشتیوانی ھێزی دەرەكی لە ھێزە كوردییەكانی رۆژھەڵات رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە درێژەدان بە چالاكییەكانیان لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوام دەبن.

لە بەشێك لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: رۆژی یەکشەممەی رابردوو موحسین رەزائی  وێڕای رەخنەگرتن لە چەند وڵاتی ناوچەكە و هەڕەشە لێکردنیان، تۆمەتباری کردن بەوەی کە پشتی هێزە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات دەگرن و لە ناوچە سنوورییەکان بنکەیان بۆ کردونەتەوە. لەو بارەوە لە بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دەوێ کە ئەگەر فکرێک بۆ ئەو مەسەلەیە نەکاتەوە  کردەوەی نیزامیی وێرانکارانە دژ بەو هێزانە دەست پێ دەکەن و ئۆباڵی ئاکامەكه‌شی دەخاتە ئەستۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هەموو ئەو ئیدعایانەی کۆماری ئیسلامی و لێدوانەکانی موحسین رەزائی لەو پێوەندییەدا بە توندی رەتدەكاتەوە و رادەگەیەنێت، کە بەرینترکردنەوەی خەبات لە رۆژھەڵاتی كوردستان سەرچاوە گرتوو لە ئیرادەی حیزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران و لەسەر داوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتە.