سكرتێل گاڵته به‌و یاریزانانه ده‌كات كه له ترسان توركیا جێده‌هێڵن
ساڵانێكه خولی وه‌رزشییه‌كانی توركیا به‌هێزبوونێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تی له یاریی باسكه و تۆپی پێ، هه‌ڵبه‌ت بۆته شوێنی دره‌وه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی جیهان، به‌ڵام له ماوه‌كانی رابردوو ئه‌م وڵاته بۆته ئامانجی تیرورستان وه‌ك سه‌نته‌رێكی گرژی و ئاڵۆزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌ورووپا لێ هاتووه، ئه‌مه‌ش ترسێكی زۆری خستۆته یاریزانه ده‌ره‌كییه‌كان كه به‌رگه‌ی مانه‌وه نه‌گرن و به‌ره‌و وڵاتێكی دیكه كۆچ بكه‌ن، یاریزانێكیش كه تازه هاتۆته خولی توركیا گاڵته به هه‌ڵوێستی ئه‌م یاریزانانه ده‌كات كه له ترسان پشت له جوانی توركیا ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی دیكه ده‌چن.
دیاترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو جانتاكه‌ی پێچایه‌وه و ماڵئاوایی له ئیستنه‌بوول و یانه‌ی فێنه‌رباهچه كرد، لویس نانی پورتوگالی بوو كه به‌ره‌و ڤالێنسیای ئیسپانیا چوو، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هه‌ریه‌ك له ماریۆ گۆمێز له بێشكتاش، لوكاس پۆدۆلسكی و ویسلی سنایده‌ر له گه‌ڵاته‌سه‌رای، توركیا جێبهێڵن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له ئێستادا بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی توركیا و به‌شێكیش له میدیاكاره‌كانی ئه‌م وڵاته هێرشێكی زۆر ده‌كه‌نه سه‌ر یاریزانه ده‌ره‌كییه‌كان و به ترسنووكیان وه‌سف ده‌كه‌ن.
مارتن سكرتێل، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا كه هه‌فته‌ی رابردوو له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به‌ره‌و یانه‌ی فینهرباهچه هاتوو و له نزیك پردی بۆسفۆر له ئیستنه‌بوول خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی نیشته‌جێ بوو، ئه‌و یاریزانه لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Daily Sabahـی توركیا، ده‌ڵێت: پیاوی ئازا له كاتی هه‌ڵوێست و رووداو ده‌رده‌كه‌وێت، من سه‌لماندم كه له تیرور نا‌ترسێم، هه‌ڵبه‌ت جوانی و سرووشتی ئیستنهبوولیش به هیچ شتێك ناگۆڕمه‌وه.
سكرتێل دوای 8 ساڵ یاریكردن ماڵئاوایی له ئانفیڵد كرد و به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی یانه توركه‌كه كرد، ده‌شڵێت: پێموایه ئه‌م رووداوانه‌ی یه‌خه‌ی توركیای گرتووه كاتییه و كۆتایی دێت، چونكه وڵاتێكی رێكخراوه و ده‌توانێت هاوسه‌نگی بۆ ژیان و سه‌لامه‌تی هاونیشتیمانیان و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بگه‌ڕێته‌وه.