ژمارەی ئەو وڵاتانەی رێژەی لەدایکبوونیان کەمە لە زیادبووندایە
K24 - هەولێر
ژمارەی ئەو وڵاتانەی رێژەی لەدایکبوونیان کەم بووە لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
پەیمانگای فیدراڵی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی دانیشتووان رایگەیاند، بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 5.4 ملیار کەس لەو وڵاتانە دەژین کە رێژەی منداڵبوونیان کەمترە لە 2.1 منداڵ بۆ هەر ژنێک، کە یەکسانە بە نزیکەی 68%ی دانیشتوانی جیهان.
بۆ ئەوەی منداڵ لە رووی ژمارەوە جێگەی باوک بگرێتەوە، پێویستە رێژەی منداڵبوون بگاتە 2.1 منداڵ بۆ هەر ژنێک، ئەم بەهایە پێی دەوترێت ئاستی پاراستن، بەپێی ئامارەکانی پەیمانگاکە، تێکڕای رێژەی منداڵبوون بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهاندا 2.3 منداڵە.
لە سەرەتای شەستەکاندا رێژەی منداڵبوون نزیکەی پێنج منداڵ بووە بۆ هەر ژنێک، لە ئەڵمانیا رێژەی منداڵبوون لە ساڵی 1970ەوە لە خوار ئاستی پاراستنی خۆیەوە دابەزیوە، پەیمانگاکە روونیکردەوە، کە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان لەو کاتەوە بەهۆی کۆچبەرانەوەیە، لە ساڵی 2020ەوە هیندستان کە ئێستا پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهانە، دابەزیوە بۆ خوار ئاستی پاراستن.