له ئه‌مریكا زیاتر له دوو ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆكرایه‌وه
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سهێناوه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن كێری رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سوریا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
كێری له كۆنفرانسی تایبه‌ت به كۆمه‌ككردنی عێراق رایگه‌یاند ره‌وشی شه‌ڕی دژی رێكخراوی داعش له عێراق و سوریا گۆڕاوه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته به‌ره‌نگاری به‌ربه‌سته‌كانی سه‌قامگیری له‌ناوچه تازه رزگاركراوه‌كان ببێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها گوتی هیواداره بتوانین دوو ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی كۆنفرانسی یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ئه‌م وڵاته شه‌ڕلێدراوه كۆ بكه‌ینه‌وه.
لیزه گراند رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ یارمه‌تی مرۆیی له عیراق هۆشداریدا كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی گواستراوه ده‌بێت ئه‌گه‌ر خواستی ئاواره‌كانی عێراقی دابین نه‌كرێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند له خراپترین سیناریۆدا، پێویستیان به 2 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ یارمه‌تیی مرۆیی و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه ئاواره ده‌بن.
وته‌بێژی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆنن كیربی رایگه‌یاند له كۆنفرانسی یارمه‌تیدانی عێراق زیاتر له 2.1 ملیار دۆلار یارمه‌تی كۆكرایه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی كه كۆنفرانسی یارمه‌تیدانی عێراق له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه بچێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كات.