هومام حه‌موودی: چوارچێوەی هەماهەنگی به چه‌ند لیستێك به‌شداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات
"یاسای هەڵبژاردن یارمەتیدەر نابێت بۆ دروستكردنی لیستی گەورە"
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای هەڵبژاردن یارمەتیدەر نابێت بۆ دروستكردنی لیستێکی دیاریکراو و گەورە، بۆیە چوارچێوەی هەماهەنگی له هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان به چه‌ند لیستێك به‌شدار ده‌بێت.
هومام حه‌موودی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاوپەیمانییە نوێیەکان لە چوارچێوەی کارنامەی چوارچێوەی هەماهەنگیدان، بەو پێیەی جگه له دوو لیست، لیستی دیکەشیان دەبێت و هەوڵدەدەن بەشداری فراوانی جه‌ماوه‌ری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا مسۆگەر بکەن.
حه‌موودی راشیگه‌یاندووه، حکومەت، چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، هەروەها په‌رله‌مان بە تەواوی ئاماده‌ن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لەوانەش پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.