ئيتڵاعات گه‌نجێكى كورد له‌ زيندان ده‌كوژێت

لە رۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی کورد کە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش دوو رۆژ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

لە رۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی کورد کە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش دوو رۆژ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

لاوێکی تەمەن 26 ساڵ بە ناوی جەلال جەوانمەرد،  رۆژی دووشەممە بە تۆمەتێکی نادیار لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مهابادەوە دەستبەسەر کرابوو پاش دوو رۆژ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بنەماڵەی ئەو لاوە کوژراوە دەڵێن کوڕەکەیان لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتڵاعات و لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.

بەرپرسانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مهاباد بە مەرجێک تەرمی ئەو لاوەیان رادەست کردوونەتەوە کە بنەماڵەکەی بەرامبەر بە کوژرانی کوڕەکەیان بێدەنگ بن و رایبگەیەنن کە لە زیندان خۆی کوشتووە.