دادگا چاره‌نووسی گیگزی له‌باره‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی یه‌كلایی كرده‌وه‌

رایان گیگز له‌ كاتی رۆیشتنی بۆ به‌رده‌م دادگای شاری مانچێسته‌ر
رایان گیگز له‌ كاتی رۆیشتنی بۆ به‌رده‌م دادگای شاری مانچێسته‌ر

دەسەڵاتی دادوەری بەریتانیا تۆمەتەکانی ڕایان گیگزی وێڵزی هەڵدەوەشێنێتەوە، به‌مه‌ش رزگاری بوو له‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پابوو كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاری راهێنه‌رایه‌تی و ژیانی ئاسایی خۆی.

پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ دادگای تاجی له‌ شاری مانچێسته‌ر له‌ باكووری ئینگڵاند دەزگای دادوەری بەریتانیا تۆمەتەکانی دژی ڕایان گیگز یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هەڵبژاردەی وێڵز هەڵوەشاندەوە کە تۆمەتبارە بە توندوتیژی بەرامبەر خۆشەویستەکەی پێشووی. .

گیگز تۆمەتبار کرابوو بە دەستدرێژیکردنە سەر خۆشەویستەکەی پێشووی کەیت گرێڤیل  وه‌كو باس كرابوو زیانێکی زۆری جەستەیی پێگەیاندووه‌.

رووداوه‌كه‌ پێش 33 ساڵ له‌ لایه‌ن بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری مانچێسته‌ر تۆمار كراوه‌، کاتێک دره‌نگایی شه‌و دراوسێیەکانی راهێنەرەکەی وێلز پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد و گومانیان هەبوو کە کێشەیەک له‌ ماڵه‌كه‌ی گیگز دا هەیە، كاتێك پۆلیس هاتووه‌ دەرکەوتووە کە گیگز توندوتیژی بەرامبەر خێزانەکەی بەکارهێناوە و بەم هۆیەوەش لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراوە، ئه‌وكات گیگز راهێنه‌ری وێڵز بوو، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

رایان گیگز له‌گه‌ڵ خاتوو كه‌یتی خۆشه‌ویستی پێشووی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆمه‌تی خرابووه‌ سه‌ر
رایان گیگز له‌گه‌ڵ خاتوو كه‌یتی خۆشه‌ویستی پێشووی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆمه‌تی خرابووه‌ سه‌ر
Fly Erbil Advertisment