ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگی ده‌ركرد

K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده ده‌ركران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا دۆخی ته‌ندروستی به‌گشتی په‌ره‌ی پێبدرێت، له‌رێگه‌ی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به دروستكردنی نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاردرا فەرمانگەی یاسایی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، رەشنووسی پرۆژەی هەموارکردنی یاسایی لێبوردنی گشتی ئامادەبکات، بەپشت بەستن بەو دەقەی کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و لەناو بەرنامەی وزاریشدا هاتووە، لە چوارچێوەی وەرزی یاسادانان بڕگەی (4) کە ئاماژه به‌وه ده‌كات: ئەنجامدانی پێداچوونەوەی یاسایی بە یاسایی لێبوردنی گشتی، بە مەبەستی پێناسەکردنی تاوانی ئەندامبوون لەڕێکخراوە تیرۆریستیەکان، بۆ ئه‌وه‌ی هەموو ئەو کەسانە بگرێتەوە کە ( کار لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان دەکەن یان ئەندامیان بۆ هێناون یان تاوانێکی ئەنجامداوە یاخوود بەهەر شێوەیەک لەشێوەکان هاوکاری جێبەجێکردنی کاری تیرۆرستی کردووە، وێڕای ئه‌وه‌ش ناوی لەناو تۆماری رێکخراوە تیرۆریستیسیه‌كاندا هه‌بووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌م بابه‌تانه‌ش تاووتوێكران، له‌وانه،
یه‌كه‌م: پەسەندکردنی پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبووان، بەپێی نووسراوی وەزارەتی پلاندانان/ ده‌زگای ئاماری ناوەندی و بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی فەرمانگەی یاسایی لە سکرتاریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و خەرجکردن بەپێی رێنماییەکانی کارپێکراو.
دووه‌م: پەسەندکردنی پرۆژە یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە، پەیوەست بە پارێزگای کەرکووک، و رەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور.
پێشتریش وەزیری دادی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسایەکی تایبەتی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان پەسەندکرد.
وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەیاساکە ئەو نۆ بڕیارە دەگرێتەوە کە لە دوای ساڵی 1976 دەرکراوە کە بەهۆیەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد و تورکمانی لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە داگیرکراوە و ئەو پرۆژەیاسایەش پێشتر لەلایەن هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتەوە خرابووە کارنامەی کابینەکەی سوودانییەوە.
هەروەها خالید شوانی ئاماژەی بەوەشکرد، محەممەد شیاع سوودانی هەماهەنگی کردووە لە دەرکردنی ئەو پرۆژەیاسایە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ پەسەندکراوە و لەمڕۆوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردن و داواشی لە کوتلە کوردستانییەکان کرد یەکدەنگ بن لە کارکردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایە.