نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
ده‌نگۆی چوونی جواو فێلیكس هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ بارسێلۆنا به خێرایی له نێو میدیایه‌كانی ئیسپانیا بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوا ئه‌وه هات ئه‌م یاریزانه پۆرتوگالییه له دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند له منداڵیه‌وه خه‌ون به پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ده‌بینێت، گوتیشی: بارسێلۆنام زۆر خۆشده‌وێت و حه‌ز ده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه بكه‌م. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانانه، هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ له سۆشیاڵ میدیا هێرشێكی گه‌وره‌یان له دژی ئه‌و یاریزانه ده‌ستپێكردووه و نووسیویانه: فێلیكس بڕۆ بارسێلۆنا نه‌فره‌تت لێ بدات. فێلیكس نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیه - ماركا
لیڤه‌رپوول ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ فرۆشتنی لویس دیازی هێرشبه‌ری كۆلۆمبی یانه‌كه‌یان، له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌هلی سعوودیه له گفتووگۆدان، نرخی ئه‌م یاریزانه له بۆرسه‌دا 75 ملیۆن یۆرۆیه - گاردیان
ئۆریۆل رۆمیۆ ناوه‌راستكاری ته‌مه‌ن 31 ساڵ له یانه‌ی جیرۆناوه بۆ سێ ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا ده‌كات، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رۆمیۆ 400 ملیۆن یۆرۆیە. بارسا دەیەوێت ئەم یاریزانە بکاتە شوێنگرەوەی بۆسکێتس و وەرزی داهاتوو لە پاڵ گوندۆگان یاری بکات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نرخی ئەم یاریزانە لە بۆرسەی یاریزانان 5 ملیۆن یۆرۆیە و بەپێی سەرچاوەکان بارسێلۆنا بەرامبەر ٤ ملیۆن و نیو یۆرۆ ئەم یاریزانەی گواستووەتەوە – پێگه‌ی بارسێلۆنا
پابلۆ تۆرێی یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی جیرۆنای كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات. پابلۆ 13 یاری بە درێسی بارسێلۆنا کردووە و تەنیا یەک گۆڵی تۆمار کردووە، ئه‌و گۆڵه‌ش بەرامبەر ڤیکتۆریا پلزن لە چامپیۆنزلیگ بوو. ئەم یاریزانە تەنیا بەمووچەی ساڵانە چووەتە یانەکەو نرخی خۆیشی لە بۆرسە 3 ملیۆن یۆرۆیە – پێگه‌ی بارسێلۆنا
یانەی ئینتەرمیلان ئۆفەریکی پێشکەشی ئارسێناڵ کردووە بۆ ئەوەی فلۆریان بالگۆنی هێرشبەریان یانەکه‌یان بگوازنەوە، ئینتەرمیلان 25 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئاڕسێناڵ لەم هاوینە چەند گرێبەستێکی گەورەی کردووە بۆیە پێشبینی دەکرێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت، نرخی فلۆریان لە بۆرسە 30 ملیۆن یۆرۆیە – توتو سپۆرتی ئیتاڵیا
یانەی نەسری سعودی ئۆفەریکی پێشکەشی یانەی لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیا کردووە بۆ ئەوەی مو‌سا دیابی فەرەنسی بگوازنەوە. ئەم یاریزانە رازییە پەیوەندی بە یانەی نەسەر بکات، نەسر لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتوون تەنیا پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه، لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 50 ملیۆن یۆرۆیە – بیڵدی ئه‌ڵمانیا
ئارسێنال ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی محه‌مه‌د قدوس ئەستێرەی ئەیاکس ئامستردام ئاماده كردووه، چاوەڕێ دەکرێت ئه‌م ناوەراستکارە غاناییە له چەند رۆژی داهاتوو چاره‌نووسی یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئارسێناڵ ئامادەیە 40 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو محه‌مه‌د قدوسیش پێشکەش بکات، لە کاتێکدا نرخی یاریزانەکەش لە بۆرسە 40 ملیۆن یۆرۆیە – ده‌یلی مه‌یل
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤیراتی ناوەراستکاری پاریس سانجێرمان دەستپێکردووە، نوینەرانی هەردوولا کۆبوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، نرخی ڤیراتی لە بۆرسە 40 ملیۆن یۆرۆیە – لكیپی فه‌ره‌نسا