سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کە چوار هەزار حەبی هۆشبەرییان پێبووە
K24 - هەولێر
فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی رایگەیاند، سێ کەس لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکران کە چوار هەزار حەبی هۆشبەرییان پێبووە.
فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، باندێکی سێ کەسی لە ناوچەی دۆرە کە بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سۆناتا دەستگیرکران کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەستیان بەسەر چوار هەزار حەبی جۆری 01 و بڕی 1700 دۆلار و 3 مۆبایلی زیرەک دا گرتووە، دواتر ریوشوێنییان لەدژ گیراوەتە بەر و رەوانەی لای لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.