یەکەم ڕاهێنەری ئافره‌تی تیپی پیاوان دوای 2 هەفتە دەستی لەکارکێشایەوە
خاوەنی یانەی فۆڕێست گرینی ئینگلیزی دوای ته‌نیا دوو هه‌فته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خاتوو (هانا دینگلی) له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپی پیاوانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری تیپی ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی دانکان فێرگسۆن ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی جێهێشت، خاتوو دینگلی كه هه‌ڵگری مۆڵەتی ڕاهێنەرایەتییه له یوێفا، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی یه‌كه‌می پیاوانی یانه‌ی فۆڕێس گرینی وه‌رگرت كه له خولی پلەچواری ئینگلیزی یاریی ده‌كات.
دینگڵی دوای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته له مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی فۆڕێست ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه بۆ دوو یاریی دۆستانه‌ی داهاتووی یانه‌كه به‌رامبه‌ر كۆڤێنتری سیتی و ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
كارگێری یانه‌ی فۆڕێست گرین بڕیاریداوه دێیڤدهۆرسمان راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی ساوسامپتن له شوێنی هانا دینگلی ده‌ستبه‌كاربێت.
دەیل ڤینس، خاوەنی یانه‌ی فۆڕێست گرین سوپاسی هانا ده‌كات كه بوێرانه، به‌وپه‌ڕی متمانه‌به‌خۆبوون ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام نابێت، بەڵام ئەزموونێکی بەنرخی بەدەستهێنا و هەنگاوێکی گرنگی لە ژیانی پیشەیی خۆیدا ناوە.
خانمه ڕاهێنه‌ری ئینگلیزی دینگلی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە یانەی فۆڕێست گرینەوە کرد بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی ئەکادیمیای تیپه‌كه بگرێتە ئەستۆ، به‌مه‌ش بووه یەکەم خانم کە ئەکادیمیایەک لە یانەیەکی پیشەگەری ئینگلیزی بەڕێوەببات، پاشان لە ساڵی 2021 دینگلی وه‌كو راهێنه‌ری ئەکادیمیای کچانی یانه‌ی فۆڕێست ده‌ستبه‌كاربوو.
دینگڵی له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات توانیویه‌تی به‌ربه‌سته كۆنه‌په‌رسته‌كانی به‌رده‌م ژنان له تۆپی پێ تێكبشكێنێت و ده‌رگای كاركردنی زیاتر له‌به‌رده‌م ئافره‌تان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی جیاواز له یارییه‌كاندا ببینن. دینگڵی ده‌شڵێت: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م هیچ په‌یوه‌ندی به هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، به پێچه‌وانه‌وه زۆر به ئاسایی له‌ژووری جلگۆڕین و راهێنانه‌كان ره‌فتارم له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌كرد و هه‌ستم به هیچ شتێكی نامۆ نه‌كردووه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌م له‌وه‌دایه من له ئه‌كادیمیای یانه‌كه كاربكه‌م.
هانا دینگڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مارك كوپه‌ر كردووه كه ئه‌ویش له بواری راهێنه‌رایه‌تی كار ده‌كات و پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی فۆڕێست گرین بووه، ئه‌و دووانه پێشتر له یانه‌ی نۆتس كه‌نتری له 2016 به‌یه‌كه‌وه كاریان ده‌كرد، دواتر بڕیاریاندا له 2019 هاوسه‌رگیری بكه‌ن، ئێستا كچ و كوڕێكیان هه‌یه به ناوه‌كانی هاری و ئیسلا.
History made. #WeAreFGR💚 pic.twitter.com/mLrD9NaK7J
— Forest Green Rovers (@FGRFC_Official) July 5, 2023