كیسینجه‌ر هاوڕێ كۆنه‌كه‌ی چین، به‌ئاگاداری بایدن سه‌ردانی په‌كینی كرد

K24 – هەولێر:
به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو، هێنری كیسینجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته چین و به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئیداره‌ی بایدن زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه هه‌بوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا هێنری كیسینجه‌ر سه‌ردانی چینی كرد و له‌گه‌ڵ لی شانگفۆ وه‌زیری به‌رگری كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی كیسنجه‌ر به یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا دێت، دوای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا، پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كین و واشنتن به‌مدواییه گرژی تێكه‌وت.
وه‌زیری به‌رگری چین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا له خراپترین دۆخیدایه".
وه‌زیری به‌رگری چین هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و رێچكه گه‌شه‌پێدانه‌ی كه چین گرتوویه‌تییه‌به‌ر، بووه‌ته خێر و خۆشی بۆ جیهان".
هێنری كیسینجه‌ر له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی نیكسۆن، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ وه‌ك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ وڵاتی چین كاریكردووه، به دۆستی چین ده‌ناسرێت.
پێشتر وه‌زیری به‌رگری چین ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له لووتكه‌ی سه‌نگافۆره دابنیشێت و رایگه‌یاندووه، دوای لابردنی سزاكان له‌گه‌ڵ داده‌نیشێت.
له زۆر بۆنه‌دا كیسینجه‌ر هۆشداری داوه له‌سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له‌نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "كاره‌سات رووده‌دات".
كیسینجه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێویسته چین و ئه‌مه‌ریكا ناكۆكییه‌كانیان كۆتایی پێبهێنن، خۆیان له هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن بپارێزن و به ئاشتی پێكه‌وه بژین و خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه بپارێزن".
گوتیشی: "مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، ناكرێ چین و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دوژمن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ره‌فتار بكه‌ن".
(Henry Alfred Kissinger) لە ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانی‌دا بەرەو ئەمەریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە.
لە ساڵی 1943 پاسپۆرتی ئەمەریکایی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئه‌و وڵاته، پاشان وەک سەربازێکی ئەمەریکی گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
خوێندنە باڵاکانی لە ئەمەریکا تەواوکردووە و بووه‌تە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی بۆمبی ئەتۆم بڵاوکردووه‌ته‌وه.
سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوە و بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە راستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە رۆژێک لە رۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا كاندید بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایکبووی ئەمەریکا نەبوو، ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە پێگه‌ی جیاوازی ئەمەریکا، پۆستی دیپلۆماسی وەرگرتووە، سەرەتا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو، پاشان لە ساڵی 1973ەوە لەگەڵ ھەردوو ئیداره‌ی نکیسۆن و فۆرد، پۆستی وەزیری دەرەوە‌ی ھەبووە.
رۆڵی لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پڕۆسەی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران و بە ئەندازیاری رێکەوتننامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت، کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق، بەڵکو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵکوژی ناوی دەرکردووە.