ئەمەریکا پاکێجێکی نوێی هاوکارییەکان بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

هاوکاری سەربازی
هاوکاری سەربازی

K24 - هەولێر

ئەمەریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار راگەیاند، هاوکارییەکانیش سیستەمی بەرگری ئاسمانی، موشەکی دژە زرێپۆش، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەروەها کەلوپەلی تر.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەم پاکێجە یارمەتییە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە بەپەلەکانی ئۆکرانیا بۆ بنیاتنانی توانای بەردەوامی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا.

راشیگەیاند، هاوکارییەکان دەستبەجێ ناگاتە مەیدانی شەڕ، چونکە واشنتن کەلوپەلی سەربازی لە پیشەسازی بەرگری یان هاوبەشەکانی دیکەوە دابین دەکات لە جیاتی ئەوەی لە کۆگاکانی سوپای ئەمەریکا دابین بکات

پاکێجەکە چوار سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ناسامز" لەخۆ دەگرێت لەگەڵ تەقەمەنییەکانیان، موشەکی دژە زرێپۆشی TOW، تۆپی 152 ملم و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها سیستەمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر.