هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین دابەش دەکرێت

K24 – هەولێر
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین دابەش دەکرێت.
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە کوردستان24ی راگەیاند: "قوتابیان دەتوانن رۆژی یەکشەممە 23/9/2023، سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگ پێکەوە وەربگرن".
پێشتر لە (22ـی شوباتـی 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
روونیکردووەتەوە: "ئەم گوژمەیە ھاوشێوەی ساڵی خوێندنی (2021-2022) لەسەر بوودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان دەکرێت".