یونامی: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید پێویستە سەرکۆنە بکرێت
K24 - هەولێر:
یونامی، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا پێویستە سەرکۆنە بکرێت.
لە تویتێکدا، یونامی دەڵێت: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا کارێکە پێویستە سەرکۆنە بکرێت. لەکاتێکدا گردبوونەوەی ئاشتیانە مافێکی سەرەکییە، بەڵام دەبێت ئەولەویەت بدرێت بە سەلامەتی هەمووان و رێزگرتن لە رێککەوتننامەی ڤیەننا.
راشیگەیاند، رووبەڕووبونەوەی گوتاری رق و کینە بە توندوتیژی، کەس لێی سوودمەند نابێت.
ان الهجوم على السفارة السويدية في بغداد أمر يستوجب الإدانة. في حين يعتبر الحق في التجمع السلمي هو حق أساسي، فإنه يجب إعطاء الأولوية لسلامة الجميع واحترام اتفاقية فيينا. ان مكافحة خطاب الكراهية بالعنف، لا يفيد أي أحد. pic.twitter.com/ALYxHrDA8U
— UNAMI (@UNIraq) July 20, 2023
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پینجشەممە دەیان لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و بەشێکی باڵەخانەکەیان سووتاند. ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی "فرانس پرێس" ئاماژەی بەوە داوە، حکومەتی سوید رێگەی بە دوو هاووڵاتی عێراقی دانیشتووی ئەو وڵاتە داوە، ئەمڕۆ پێنجشهممه لهبهردهم باڵیۆزخانهی عێراق له ستۆكهۆڵم، "خۆپیشاندانێكی بچووك ئهنجام بدهن و تێیدا كۆپییهكی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێنن."
لەلایەکی دیکەوە میدیاكانی سوید رایانگەیاندووە، (سهلوان مۆمیكا) ههمان ئەو کەسەی کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان كۆپییهكی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لهبهردهم باڵیۆزخانهی عێراق له ستۆكهۆڵم سووتاند، دووبارە ئەو کارە ئەنجام بداتەوە.
ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری دایە حکومەتی سوید و رایگەیاند، ئەگەر جارێکی دیکە سوید لە ژێر ناوی ئازادی رادەربڕین رێگە بە سووتاندنی "کۆپییەکی قورئانی پیرۆز" لەسەر خاکەکەی بدات، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنێت. هاوکات هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات و بە "پێشێلکارییەکی ئەمنیی" لەقەڵەم دەدات.