فەرماندەیەکی سەربازی ئەمەریکا: ئەگەر چین بڕیاری هێرشکردنە سەر تایوان بدات شکست دەهێنێت
K24 - هەولێر
فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، دڵنیایە ئەگەر لە ئێستادا چین بڕیاری هێرشکردنە سەر تایوان بدات ئەوە شکست دەهێنێت.
جۆن ئەکویلینۆ، فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە زەریای ھیند و زەریای هێمن رایگەیاند، دڵنیایە ئەگەر لە ئێستادا چین بڕیاری هێرشکردنە سەر تایوان بدات، ئەوە شکست دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە، دڵنیام ئەوان شکست دەهێنن"، دەشڵێت: دوو ساڵ لەمەوبەر داوای کردووە لەگەڵ هاوتا چینییەکانیدا قسە بکات، بەڵام هیچ وەڵامێکی پێنەگەیشتووە کە ئایا قبوڵی دەکەن یان نا.
پێشتر گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی چین، رایگەیاندبوو: "بۆ یەکگرتنەوەی ئاشتیانە، هەر چییەکی لەدەستمان بێت دەیکەین، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێن نادەین بۆ بەکارنەهێنانی هێز، لەکاتێدا دەسەڵاتدارانی پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکرات بە دوای پشتیوانیی دەرەکیدا بگەڕێن بۆ سەربەخۆیی تایوان و گەمارۆدانی چین"
ئەمەش لە کاتێکدا تایوان بەدوای سەربەخۆیی دا دەگەڕێت، پەکینیش بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە دوورگەی تایوان بەشێکە لە خاکەکەی.
له ساڵی 1949ەوە، پهیوهندییه فهرمییهكانی نێوان چین و تایوان تێكچوو، دوای ئهوهی له شهڕێكی ناوخۆییدا هێزهكانی كۆمینتاگ، بهسهركردایهتی ژان كایشی، لهگهڵ پارتی شیوعی چین شكستی هێنا و رایانكرده تایوان، دواتر له ههشتاكانی سهدهی رابردوو جارێكی دیکە پهیوهندییه بازرگانی و فهرمییهكانی چین و تایوان دهستیان پێكردهوه.