شێف بوراک سکاڵای یاسایی لەسەر باوکی تۆمار دەکات
K24 - هەولێر:
بوراک ئۆزدەمیر، شێفی بەناوبانگی تورکی و خاوەنی زنجیرە رێستۆرانتەکانی CZN Burak بەتۆمەتی فێڵکردن لێی سکاڵای یاسایی لەسەر باوکی تۆمار دەکات.
شێف بوراک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بە هەوادارەکانی رادەگەیەنێت، بەتۆمەتی فێڵکردن لێی لەسەر بابەتی خاوەندارێتی رێستۆرانتە بەناوبانگەکانی، سکاڵای یاسایی لەسەر باوکی تۆمار دەکات.
لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دەڵێت: من لە ئیستانبوڵ هیچم نەماوە، با هیچ کەسێک ناو و وێنەی من بەکارنەهێنێت، لەکاتێکی نزیکدا هەموو شتێک ئاشکرا دەکەم.
ناکۆکی نێوان بوراک و باوکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە باوکی بەبێ ئاگاداری بوراک، مافی خاوەندارێتی رێستۆرانەکانی بە سەرمایەدارێکی بیانی فرۆشتووە.
CZN Burak babasıyla davalık oldu:
— Medyanın Elli Tonu (@Medyanin50Tonu) July 19, 2023
"Emek hırsızlarına itibar etmeyin" pic.twitter.com/R2mIJ9IBzi