مانۆڕی دەریایی چین و رووسیا لە دەریای ژاپۆن دەستی پێ کرد
K24 - هەولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا گرتە ڤیدیۆی مانۆڕی دەریایی هاوبەشی نێوان کەشتییە جەنگییەکانی رووسیا و چینی لەدەریای ژاپۆن بڵاوکردەوە.
لە مانۆڕە هاوبەشەکەیاندا سەرباری کەشتی جەنگی، رووسیا و چین ژمارەیەک فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیشیان بەشداری پێکردووە و بڕیارە مانۆڕەکە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.
ئەمە یەکەمین مانۆڕی هاوبەشی چین و رووسیایە لەدەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە، ئامانجیش لێی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی مۆسکۆ و پەکینە.