پوتن: ئۆکرانیا لە هێرشی پێچەوانە شکستیهێناوە
K24 - هەولێر:
سەرۆکی رووسیا ئاشکرایکرد، ئۆکرانیا لە هێرشی پێچەوانە شکستیهێناوە و بە دەیان هەزار سەربازی لەدەستداوە.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی کریملن رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانی رۆژئاوا بۆ کیێڤ، بەڵام سوپای ئۆکرانیا لە هێرشی پێچەوانە شکستیهێناوە و رۆژئاواش لە ئەنجامی هێرشی پێچەوانە بێ هیوا بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوکارییە سەربازییەکانی رۆژئاوا بۆ کیێڤ هیچ سوودێکیان نابێت و سوپای ئۆکرانیا بە دەیان هەزار سەربازیان لەدەستداوە.
پوتن دووپاتشیکردەوە، تا ئەو کاتەی نیگەرانییەکانی مینسک دەڕەوێنەوە، بێلارووس بەشێکە لە رووسیا و هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی بێلارووس، هێرشە بۆ سەر خاکی رووسیا و بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لێدەکەن.