بەشی دووەمی لەسەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ مامۆستا جەعفەر و چنار سەعد عەبدوڵڵا

K24 – هەولێر

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

مامۆستا جه‌عفه‌ر پرسیارێكی زۆر گرنگ له‌خۆمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوو بكه‌ین و ته‌ماشای مێژوو گوتارى ئۆپۆزیسیۆن بكه‌ین له‌نه‌رمی و میانڕه‌وی له‌كاتى خولى دووه‌م یان سێیه‌م وو كه‌ ئیسلامیه‌كان ئۆپۆزیسیۆن بوون دواتر گه‌یشتینه‌ سه‌رده‌می گوتارى گۆڕان كه‌ گوتارێكى توند بوو دواتر گه‌یشتینه‌ گوتارى نه‌وه‌ى نوێ كه‌ هه‌ردان به‌حكومه‌تى هه‌رێم و دام و ده‌زگاكاندا نانێت ئاماده‌نیه‌ هه‌ر دیالۆگیش بكات ئه‌و گۆڕانكاریه‌ له‌گوتارى میدیایی ئۆپۆزیسیۆن چ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌زمونى هه‌رێمی كوردستان؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

خۆى له‌وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مریكا ده‌ستورێك هه‌یه‌ كه‌ مافى ئۆپۆزیسیۆن و مافى حكومه‌تی پاراستووه‌ له‌یه‌ككاتدا مافى هه‌ردوولاى پاراستووه‌ تۆ ئه‌م خوله‌ ده‌رناچیت له‌خولێكی تر هه‌وڵێكى تر ده‌ده‌یت به‌رنامه‌یه‌كی باشتر ده‌هێنیته‌ پێشه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌ها به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌ باشتره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ كاتێك حیزبێك دێته‌ پێشه‌وه‌ یان كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست ئه‌و حیزبه‌ تازه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك سه‌یرى ده‌كات دروشمی باشترى هه‌یه‌ سه‌رنجی من له‌سه‌ر حیزبى سه‌وزه‌كانى ئه‌وروپایه‌ كه‌پێش هه‌شتاكان گروپى جیاجیابوون له‌چه‌ندین ووڵاتی ئه‌وروپى دواتر یه‌كیان گرت

به‌شێك له‌چه‌په‌كان له‌هه‌موو ئه‌وروپا بابه‌تى ژینگه‌ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ئه‌وروپا زۆر گرنگه‌ ئه‌بێت كاتێك من له‌ئه‌وروپا بووم له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌كان كارم كردووه‌ وه‌كو ژینگه‌پارێزێك قسه‌م كردووه‌ وه‌كو ئه‌ندامێكى ئه‌وێ خه‌باتم كردووه‌ تۆ ئه‌بینی ئه‌م ژینگه‌پارێزانه‌ له‌بابه‌تی داواكارى خۆپیشاندانێك پشتگیرى له‌داواكانى كورد ده‌كه‌ن تا سۆسیال دیموكراته‌كان.

له‌ئه‌وروپا مێژووێك هه‌یه‌ هی سه‌ده‌ی 18 و 19یه‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌په‌رله‌مان بووه‌ زۆر گه‌شه‌ى كردووه‌ به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان خۆى 30ساڵه‌ هه‌یه‌ مێژووێكی ئه‌وه‌نده‌ دوور و درێژنیه‌ ڕه‌وته‌كه‌ به‌م ئاڕاسته‌ ڕۆیشت و به‌لای تردا ڕۆیشت من واى نابینم من پێموایه‌ ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌ى كه‌ هه‌یه‌ كه‌له‌م ووڵاته‌ى ئێمه‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌یه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ش حكومه‌ت خۆیه‌تى خه‌ڵك هه‌ست ده‌كات حیزبه‌ سیاسیه‌ گه‌وره‌كان هه‌ندێ به‌ڵێنیان داوه‌ وا ده‌رنه‌چووه‌ هه‌ندێ كاریان كردووه‌ به‌دڵى خه‌ڵك نیه‌ ململانێیان هه‌بووه‌ كه‌واته‌ له‌ڕقى حیزبه‌گه‌وره‌كان خه‌ڵك ده‌نگ ده‌دات به‌وانه‌ من ڕۆژێكیان چووم بۆ گوندێك سه‌م له‌گه‌ڵ ژنێك كرد به‌خوا ته‌مه‌نی نزیكه‌ى 88ساڵ ده‌بوو هه‌موو سه‌رى سپى بووبوو گوتم دایه‌ گوڵچین تۆ ئه‌كید ده‌نگ به‌ئێمه‌ ئه‌ده‌یت ئه‌ویش یه‌كسه‌ر گوتى من ده‌نگ ناده‌م به‌یه‌كێتى گوتم ئه‌ى ده‌نگ به‌كێ ئه‌ده‌یت گوتى ده‌نگ به‌نه‌وه‌ى نوێ ئه‌ده‌م

گوتم ئه‌ى بابه‌ تۆ كوا نه‌وه‌ى نوێی به‌پێكه‌نینه‌وه‌ گوتى نا من له‌به‌رئه‌وه‌ى خانه‌نشینم هه‌بووه‌ ئێستا بڕیویانه‌ ئیتر كۆمه‌ڵێك بیانوی دۆزیه‌وه‌ 88ساڵه‌ خۆى به‌نه‌وه‌ى نوێ ده‌زانێت.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

واتا ئه‌و ده‌نگانه‌ى ده‌چن بۆ ئۆپۆزیسیۆن ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و ده‌نگی فكرى ئۆپۆزیسیۆن ئایدۆلۆجیاى ئۆپۆزیسیۆن نیه‌ خه‌ڵكانێكى ناڕازین له‌حكومه‌ت؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

كاكه‌ ئه‌وه‌ هی به‌رنامه‌ نیه‌ ئێستا من نمونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه‌ ئێستا یه‌كێكی وه‌ك شاسوار ده‌ڵێ پاره‌ مه‌ده‌نه‌ حكومه‌ت پاره‌ى ئاو و كاره‌بامه‌ده‌نه‌ حكومه‌ت كه‌ ئێمه‌ هاتینه‌ ده‌سه‌ڵات لێخۆشبونتان بۆ ده‌رده‌كه‌ین له‌و پاره‌ و باجانه‌ ئه‌مه‌ خۆى شتێكى پۆپۆلیستیه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ى چیه‌ تۆ وا له‌ده‌نگده‌ر ده‌كه‌یت سه‌رنجی ڕاده‌كێشیت پێش ئه‌وان گۆڕان هه‌مان كارى ئه‌وانى كرد ئه‌یگوت ئه‌و ژنانه‌ى له‌ماڵه‌وه‌ن موچه‌یان بۆ ئه‌بڕینه‌وه‌ خۆى قسه‌ى من بوو ئه‌وان بردیان له‌بابه‌تێكى تر ئه‌و قسه‌یه‌م كردبوو ژنان پێویسته‌ ژنى ماڵه‌وه‌ وه‌كو كار حیسابی بۆ بكرێت ئه‌وان ئه‌و قسه‌یه‌ى منیان كرده‌ شتێكى تر و وه‌ریانگرت به‌م ڕێگایه‌ تۆ ده‌نگ كۆده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ نیه‌ به‌رنامه‌ چیه‌ به‌رنامه‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆ بڵێیت له‌ماوه‌ى 2ساڵ ڕێگاوبانه‌كان چاك ده‌كه‌ین یاخود بێكارى له‌40له‌سه‌د ده‌یكه‌مه‌ 10له‌سه‌د ئه‌مه‌ به‌رنامه‌یه‌ زۆرشت هه‌یه‌ كه‌بڵێن یاسای خانه‌نیشتان بۆ داده‌نێین یان كۆمه‌ڵێك ماف هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك هه‌ستى پێده‌كات وه‌ك ئه‌و حیزبه‌ باوه‌ڕى به‌دادپه‌روه‌رى هه‌یه‌ من شه‌خسی خۆم باوه‌ڕم به‌یه‌كسانى نیه‌ به‌س باوه‌ڕم به‌دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌ چونكه‌ دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌ شتێكى زۆر زۆر باشه‌ ئه‌وه‌ له‌كوردستان جێبه‌جێ نابێت ئه‌وه‌ خه‌ون و خه‌یاڵه‌ تۆ چاره‌گه‌ مووچه‌ بده‌یت ئه‌وه‌ كوا دادپه‌روه‌ریه‌ دادپه‌روه‌رى شتێكى تره‌ تۆ خه‌ڵكێكى زۆرت دامه‌زراندووه‌ به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكت نیه‌ به‌ڵام دێی ده‌ڵێ با مووچه‌ والێبكه‌م له‌ڕاستیدا ده‌بێ مووچه‌ بده‌یته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كارده‌كه‌ن كه‌سێك به‌رهه‌می هه‌یه‌ له‌كارگه‌یه‌ك كارده‌كات یان فه‌رمانبه‌رێك له‌فه‌رمانگه‌یه‌كه‌.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

مووچه‌ لاى ئێمه‌ وه‌ك به‌خێوكردنى لێهاتووه‌ نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مانه‌ كارده‌كه‌ن كارمه‌نده‌ یان كرێكاره‌ به‌رامبه‌ر پاره‌كه‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

من نمونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه‌ من براده‌رێك ده‌ناسم له‌فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی كارده‌كات بۆ نمونه‌ شاره‌وانى مانگی 400هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت یه‌كێكى تر به‌درۆ گوتویه‌تى من پێشمه‌رگه‌ى دێرینم به‌درۆ واى گوتووه‌ هه‌ر قه‌ت پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو جاسوسی دێرین بووه‌ ئه‌و چونكه‌ درۆی كردووه‌ ملیۆن و نیوێك وه‌رده‌گرێت دووسێ شاهیدی هه‌بووه‌ و ئیمزای بۆ كراوه‌ یان تۆ چوویت ئیمزات بۆ كردووه‌ یان من ئه‌مه‌ پێشمه‌رگه‌ى دێرین بووه‌ له‌گه‌ڵمانا ملیۆن و نیوێك وه‌رده‌گرێت ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ كابراى ملیۆن و نیو وه‌رده‌گرێ گاڵته‌ به‌فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌كات ئه‌ڵێ تۆ بۆ وا خۆت بێ ئاقڵ كردووه‌ وه‌كو منت كردایه‌ و درۆیه‌كت كردایه‌ جا ئه‌مه‌ ئه‌م شتانه‌ خه‌ڵك هه‌ستى پێده‌كات دادپه‌روه‌رى نیه‌ كه‌ دادپه‌روه‌رى نه‌بوو هێزی فڵان و فیسار دروست ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی هیچ نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی خه‌بات له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ى شتێك ئه‌ڵێ خه‌ڵكینه‌ ئه‌وه‌ نه‌وتم بۆتان هێنا ئه‌وه‌ ئاوم بۆتان هێنا لێره‌ بۆریه‌كی ئاو شكاوه‌ چاككردنه‌وه‌ی دوو ڕۆژ دواده‌كه‌وێت حكومه‌ت خۆى ناچێت ئه‌وه‌ بكات یه‌كێك ئه‌چێت چاكی ده‌كاته‌وه‌ یان ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ئه‌بات هه‌ڵمه‌تێكى ڕاگه‌یاندن دروست ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ كه‌سێكی باشه‌ با ده‌نگی پێبده‌ین بۆ نمونه‌ من ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم له‌ئه‌ڵمانیا قسه‌م ئه‌كرد خۆى له‌سه‌وزه‌كان گوتم ده‌نگ به‌كێ ئه‌ده‌یت گوتى ده‌نگ به‌ سۆسیال دیموكراته‌كان ده‌ده‌م گوتم بۆ گوتى چونكه‌ یه‌كێك ده‌كرێته‌ وه‌زیر پڕۆفیسۆرێكه‌ له‌بوارى ژینگه‌ عه‌لامه‌یه‌ گوتى سۆسیال دیموكراته‌كان چوون به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌وه‌یان هێناوه‌ چونگه‌ ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ ببێته‌ وه‌زیرى ژینگه‌ ژینگه‌ى ئه‌م ووڵاته‌ زۆر زۆر باش ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ به‌ڕاستى پیاوێكى زۆر دڵسۆز جێگاى متمانه‌یه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ وه‌زیرى جێگاى خۆشحاڵى ده‌بێت له‌ڕاستیدا ئه‌وساڵه‌ به‌هۆى ئه‌م پرۆفیسۆره‌وه‌ خه‌ڵكی به‌ملیۆنان ده‌نگیان به‌سۆسیال دیموكراته‌كان دا.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

دكتۆره‌ چنار كێشه‌ى چوون به‌ره‌و گوتارى توند حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ گوتارى ئۆپۆزیسیۆن قبوڵ بكات كه‌ ئۆپۆزیسیۆن به‌ره‌و گوتاره‌ تونده‌ چوون یان ئۆپۆزیسیۆن نه‌یتوانیوه‌ گۆڕانكارى بكه‌ن ئه‌و قسه‌ى مامۆستا جه‌عفه‌ر باسی كرد به‌ڵێنى گه‌وره‌ گه‌وره‌ به‌خه‌ڵك دراوه‌ به‌ڵام پێى نه‌كراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئۆپۆزیسیۆن نه‌ما ڕه‌نگێكی تر هات كه‌میانڕه‌و نه‌ما له‌ئیسلامیه‌كان و گۆڕان چوویه‌ قۆناغێك كه‌ دان به‌هه‌رێمی كوردستان دا نانێت هاوارى خۆى به‌ره‌و به‌غدا ده‌بات

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

توندیه‌كه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێ جار ده‌گاته‌ ڕاده‌ى ئه‌وه‌ى دوژمن و تیرۆریست و ئه‌وه‌ى نه‌یارى ئه‌و حیزبه‌ سیاسیه‌ دیاره‌ى كه‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌ هه‌رێمه‌كه‌ش داگیربكا.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی قه‌واره‌ى هه‌رێم نه‌مێنێ

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

ناڕوات باسی بكات به‌داخه‌وه‌ من سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچونم وایه‌ وه‌كو چانسێك ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ پرۆسه‌ى دیموكراسی و گه‌شه‌ى دیموكراسی له‌وڵاته‌كه‌ ده‌بینم نه‌ك وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت ئۆپۆزیسیۆن بوون حیزبى ده‌سه‌ڵات ململانێی حیزبى ڕكابه‌رى هه‌ڵبژاردن ئه‌وانه‌ هه‌موو ته‌واوكه‌رى پرۆسه‌ى دیموكراسین و گرنگن وه‌كو چۆن دیموكراسیه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ و ئه‌زمونى حكومڕانى له‌كوردستان ته‌واو زۆر پێنه‌گه‌یشتووه‌ له‌قۆناغێكی زۆر سه‌ره‌تادایه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌ى ووڵاتانى دنیا كارى ئۆپۆزیسیۆن له‌ ووڵاتى ئێمه‌ ئه‌زمونێكی زۆر ساوایه‌ ڕاسته‌ باسی چه‌ند قۆناغێكتان كرد كه‌به‌راوردى ده‌كه‌ین به‌هه‌ندێ ووڵات ده‌بینین ئێمه‌ تازه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م پرۆسه‌ین كه‌سایه‌تیه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوى بۆزێك دیاره‌ سه‌رده‌مێك سه‌رۆكی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بوو بۆچونێكی زۆر جوانى هه‌یه‌ ده‌ڵێ دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ر دوو بنه‌ماى كه‌ ئه‌ساسین گه‌شه‌ده‌كات و ده‌وه‌ستێت یه‌كێكیان ڕكابه‌رى سیاسیه‌ ئه‌ویتریان كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی كردنه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ له‌كارى ئۆپۆزیسیۆن ڕه‌نگبداته‌وه‌ ئه‌وه‌ى له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێ به‌هۆى كه‌م ئه‌زموون و باكگراوندی ململانێی حیزبى و سیاسی و ئه‌و ته‌جروبه‌ی ڕه‌وتی سیاسی له‌كوردستان ئه‌وه‌ى له‌وڵاتى ئێمه‌ هه‌یه‌ به‌ڕاستى ئۆپۆزیسیۆن ته‌نیا یه‌ك قاچى دیموكراسیه‌تى گرتیه‌ ئه‌ویش ڕكابه‌رى سیاسیه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ململانێی سیاسیه‌ دیوێكی تر كه‌ ڕوكنێكی ترى دیموكراسیه‌ كه‌ كارى هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ییه‌ ئێمه‌ زۆرجار به‌كه‌می ده‌بینین حیزبى ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن به‌ئاڕاسته‌ى پێچه‌وانه‌ى یه‌كترن ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌كی و هه‌میشه‌ به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون زۆر كه‌م بینراوه‌ ئه‌م دوو گروپه‌ سیاسیه‌ هه‌ندێ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن بۆیه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ جارێكى تر به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ڕێكده‌خات ئه‌زموون له‌دواى ئه‌زموون هه‌ڵه‌ له‌دواى هه‌ڵه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر مۆدێل هه‌یه‌ ده‌توانرێ سوودی لێوه‌ربگیرێت به‌ڵام دیاره‌ قه‌ده‌رى ئێمه‌ وایه‌ ده‌بێت زۆر هه‌ڵه‌ بكه‌ین تا زۆر فێربیین به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر گرنگه‌ ئۆپۆزیسیۆن وه‌ شێوازى مۆدێلى كارى ئۆپۆزیسیۆن ته‌نیا مونافه‌سه‌كردنێكى توند و سه‌رسه‌خت نیه‌ هه‌رچى پارتى ده‌سه‌ڵات گوتى ئۆپۆزیسیۆن ڕه‌تیبكاته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین له‌دنیای پێشكه‌وتوو مامۆستا جه‌عفه‌ر شاره‌زاتره‌ له‌وه‌ى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌بینی بۆ نمونه‌ له‌ئه‌مریكا زۆرجار ئه‌ندامی په‌رله‌مان وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت یان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت له‌وكاته‌ى كه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتن وگوتارى سیاسیان به‌جۆرێكه‌ كاتێك دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و ماوه‌ى كاریان ته‌واو ده‌بێت سه‌ربه‌ستن و ئازادترن دێن قسه‌كانیان ده‌گۆڕێ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ بۆ حیزبى ده‌سه‌ڵات وایه‌ ده‌زگاى حكومڕانى له‌وڵات ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ حیزبى ده‌سه‌ڵات هه‌رحیزبێك بێت ئۆپۆزیسیۆن بێ یان حزبى تر كه‌ ده‌چنه‌ ناو ده‌زگاكان ئیداره‌ و به‌رنامه‌ گشتیه‌كانى ووڵات له‌قالبیان ده‌دات ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت هه‌رچى حیزبى ده‌سه‌ڵات له‌پێش من كردى من وازى لێدێنم ئیتر مۆدێلێكی تر دێنم له‌ دونیایه‌ ئه‌وه‌نیه‌ به‌رنامه‌كه‌ پێشتر كارى له‌سه‌ركراوه‌ خیبره‌ و ئه‌زمونێك هه‌یه‌ پێشى ده‌خه‌ن گۆڕانكارى ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌مووى ئه‌وه‌ى كه‌له‌پێشدا كراوه‌ سفرى ناكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ من پێموایه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تێگه‌یشتنی كارى ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ هه‌یه‌

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

باوه‌ڕێك لاى ئۆپۆزیسیۆن دروست بوه‌ وابزانم كاریگه‌ریه‌كانیشى خراپن ئه‌گه‌ر به‌شداربێت له‌ده‌سه‌ڵات ده‌نگی جه‌ماوه‌رى له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ دروست بووه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكه‌ نزیكی ده‌سه‌ڵات نه‌بێ به‌شدارنه‌بێت له‌حكومڕانى گوتارى خۆیان توندبكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن ده‌نگی خه‌ڵكی ناڕازی

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

جا كاك ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى پارتى زۆرجار وه‌ك كێشه‌ یان وه‌كو گفتوگۆ ده‌بینین ته‌نانه‌ت گوتارێك هه‌یه‌ ئێستا به‌شێكی زۆرى پارته‌ سیاسیه‌كانى كوردستان پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌ سه‌ر پارتى ئه‌وه‌ كێرڤى ده‌نگه‌كانى به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ یان ئه‌وه‌ى نزیك بێته‌وه‌ له‌پارتى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت به‌داخه‌وه‌ ململانێكان به‌جۆرێكن ئه‌وه‌ى كه‌باسی ده‌كه‌یت به‌ڕاده‌یه‌ك ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكین پێمانوایه‌ پلانی هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت نابێ پشتگیرى به‌رنامه‌كانى حیزبى ده‌سه‌ڵات بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێ هه‌ر دژى ده‌وه‌ستن له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وان ئۆپۆزیسیۆنن.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

له‌ئه‌ڵقه‌ى ڕابردوو پرسیارمان كردبوو كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكى چۆنمان ده‌وێ ئه‌مجاره‌یان پرسیارێكی ترمان ئاڕاسته‌ كردن كه‌قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان پێویستى به‌چ ڕه‌نگێ ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه‌ بابینه‌رى و گوێگرى وه‌ڵامه‌كانیان بین.

سه‌لام عبدالله‌ ڕۆژنامه‌نووس ئۆپۆزیسیۆن ڕاسته‌ ئه‌توانێ دژایه‌تى حكومه‌ت بكات به‌ڵام به‌كاروچالاكیه‌كانى و پڕۆژه‌كانى و به‌و كه‌م و كوڕیانه‌ له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌یبینێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی خاك و نه‌ته‌وه‌ و بخاته‌ پێش هه‌موو شتێك نه‌ك وه‌ك ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ كه‌ دژایه‌تى حكومه‌ت و كاربۆ ڕووخاندنی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ناچێته‌ چوارچێوه‌ى كارى ئۆپۆزیسیۆن.

 

دڵشاد مسته‌فا وه‌سانى ڕۆژنامه‌نووس

ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی هه‌بێت من نه‌مدی له‌هه‌موو ووڵاتان سه‌یرم كرد له‌داخی حزبى ده‌سه‌ڵات كارێك بكات دژى حیزبه‌كه‌ى بێت ئایا هیچ حیزبێك ئه‌وه‌ ده‌كات بۆ نمونه‌ توركیا جه‌هه‌په‌ كه‌ گه‌وره‌ترین حیزبی ئۆپۆزیسیۆنه‌ كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى كاندیده‌ بۆ سه‌رۆكۆمارى توركیا هیچ ڕۆژێك نه‌هاتووه‌ كه‌ حكومه‌ت له‌ده‌سه‌ڵات نیه‌ حزبى ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێ په‌كه‌كه‌ تیرۆریسته‌ ئه‌و نه‌هاتووه‌ بڵێ نا تیرۆریست نیه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستم په‌كه‌كه‌ نیه‌ مه‌به‌ستمه‌ بڵێم هه‌ر ووڵاتێك سنور و هێڵى سورى خۆی هه‌یه‌ هێڵه‌ سووره‌كان بۆ ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات وه‌كو یه‌كن ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ حزبێك ئۆپۆزیسیۆنه‌ بێت ڕه‌ش و سپى به‌یه‌كه‌وه‌ بشێلێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات بڵێ حزبێك ئۆپۆزیسیۆنه‌ ڕقم لێیه‌تى و دژایه‌تى ده‌كه‌م.

په‌روین حه‌مید چالاكوانى سڤیل

حیزبی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌رده‌مێك دروست بوو مۆدێله‌كه‌ى باشه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت به‌ڵام ئه‌بێت ئۆپۆزیسیۆن كه‌له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان بێت نه‌ك به‌شێوازێك بێت پێشتر ئێمه‌  ئه‌زمونمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا زیاتر خۆڕاده‌ستكردن بووه‌ مۆدێلێك بووه‌ له‌ئامانجی له‌سودی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو ئۆپۆزیسیۆن ئه‌بێت چاودێربێت به‌سه‌رحكومه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ ئه‌و زیاتر بیخاته‌ به‌رباس هه‌بوونی باشه‌ به‌ڵام شێوازێك بێت زیاتر له‌خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دابێت.

شیاو سه‌ردار چاودێرى سیاسی

ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌بووه‌ ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌په‌له‌ بووه‌ ئۆپۆزیسیۆنێكی یاخی بووه‌ كه‌به‌ڕاستى له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى كورسی به‌دواى كارتى سیاسی گه‌ڕاوه‌ دژى خیتابى نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ ئه‌مه‌ خه‌ڵكی بێتاقه‌ت كردووه‌ دواجار كاریگه‌رى له‌سه‌ركۆى پرۆسه‌ سیاسیه‌كه‌ هه‌بووه‌ كارێكی كردووه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان لاوازده‌ربكه‌وێت به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌مڕۆ به‌دواى چاره‌سه‌رێك بین كاره‌كته‌ره‌ سیاسی و باڵاكانى ئێمه‌ له‌حكومه‌ت یاخود له‌و پارتانه‌ى كه‌ هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی زاڵیان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ داده‌بێت ڕوئیایه‌كی ڕوونیان هه‌بێ.

هه‌ژین ڕێكانى ڕۆژنامه‌نووس

ده‌رباره‌ى ئۆپۆزیسیۆن له‌سیاسه‌تدا ئامانجی ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستێت و ڕه‌خنه‌ى لێ ده‌گرێت ده‌بێ ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ش بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان بێت نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و بگاته‌ ئامانجی سه‌ره‌كی خۆى بگاته‌ ده‌سه‌ڵات پێشتر ئه‌زمونمان هه‌بووه‌ پێشتر ڕه‌خنه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات گرتووه‌ به‌ڵام دواتر چۆته‌ ده‌سه‌ڵات .

شێرزاد نورى ڕۆژنامه‌نووس

ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ هیچ خه‌مێكی نیه‌ له‌خزمه‌تى خه‌ڵك بێت ئه‌گه‌ر سبه‌ى به‌غداش بێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم خه‌می نیه‌ ته‌نیا خه‌می ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستى پارتى و یه‌كێتی نه‌مێنێت.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

مامۆستا جه‌عفه‌ر چ ڕه‌نگ ئۆپۆزیسیۆنمان پێویسته‌؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

خۆى ئۆپۆزیسیۆن واتاى كۆڵه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌ بۆ دروستبوونی دیموكراسی تۆ ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێك ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو وه‌كو سه‌رده‌می سه‌دام كه‌واته‌ له‌م ووڵاته‌ دیموكراسی نیه‌ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌یه‌ چۆن هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات و چۆن نایكات ئه‌وه‌ بابه‌تێكى تره‌ به‌س بوونى ئۆپۆزیسیۆن زۆر گرنگ و پێویسته‌ ئنجا دوو شێوه‌ ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه‌ ئۆپۆزیسیۆنێك هه‌یه‌ كه‌ ئۆپۆزیسیۆنی فه‌رمیه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌ پارتى هه‌یه‌ ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌یه‌ هی سه‌رشه‌قامه‌ و له‌ناوبازاڕه‌ ئه‌ویش هه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه‌ هه‌ندێ پارت پێى هه‌ڵده‌ستن به‌ڵام لاى خۆمان هاتوون تێكه‌ڵاویان كردووه‌ هه‌ندێ جار له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌ له‌لایه‌كی تر خه‌ریكی ئه‌وانه‌ن كه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن خۆى ئه‌بێت یه‌كێكی بێت یان ئه‌مه‌ یان ئه‌وه‌ لاى ئێمه‌ هه‌ردووكی تێكه‌ڵاوكراوه‌ ئه‌وه‌  یه‌ك ئه‌وجار له‌لایه‌كی تر له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئه‌بێ ئۆپۆزیسیۆن مافى هه‌یه‌ ئه‌بێ مافى ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستبه‌ربكرێ نابێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بیروباوه‌ڕێكی جیاوازی هه‌یه‌ خه‌ڵك بخرێته‌ زیندانه‌وه‌ نابێ ده‌می خه‌ڵك داخرێ له‌به‌رئه‌وه‌ى بڵێ ئه‌مه‌ قسه‌ى خراپ ده‌كات خه‌ڵك ئازاده‌ چى ده‌ڵێت و چى ناڵێت  ئه‌وه‌ ه‌سه‌ر حكومڕان و ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى ئه‌م ووڵاته‌ ده‌كات ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن بكاته‌ ئۆپۆزیسیۆنێكی ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م ووڵاته‌ ئه‌مه‌ش وه‌سائیلى خۆى هه‌یه‌ به‌مشێوه‌یه‌  كه‌ ئێمه‌ ئه‌یبینین تۆ كه‌ ئه‌بینی ئۆپۆزیسیۆنێك كه‌خه‌ریكه‌ وه‌لائی بۆ نیشتیمانه‌كه‌ى نامێنێت ئه‌وكاته‌ ئه‌بێ وابكه‌ى له‌په‌رله‌مان نه‌فره‌تى لێ بكرێ ئۆپۆزیسیۆنێكی وابوو له‌وڵاتانى تر كه‌سێ ناتوانێ بۆ نمونه‌ تۆ هاوڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسیت یان ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئیسپانیایت به‌ڵام تۆ وه‌لائت بۆ هندستان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ له‌وڵاتانى تر

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

ئێمه‌ له‌كوردستان چۆن یه‌كێك له‌م خاڵه‌ تێپه‌ڕى چ پێوه‌رمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌م خاڵه‌ تێپه‌ڕیوه‌ شه‌رمه‌زارى بكه‌ین؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

تۆ ئه‌بێت یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی وابێت كه‌م و كوڕیه‌كانى به‌مشێوه‌یه‌ نه‌بێت تۆ وابكه‌ى نه‌ك حكومه‌تێك بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك بێت تۆ هه‌زار پرسیارت له‌سه‌رده‌سه‌ڵاته‌كه‌ هه‌بێت هه‌زار گومانت لێى هه‌بێت بۆ نمونه‌ من ده‌سه‌ڵاتم یه‌كێك بڵێ ئه‌م مامۆستا جه‌عفه‌ره‌ یه‌ك دنیا نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ره‌ ئه‌بێ خه‌ڵك متمانه‌ى به‌تۆ هه‌بێت له‌وڵاتان سه‌ركرده‌كان وه‌ك په‌رستن په‌رستویانن من زۆر نمونه‌ى ووڵاتى جیاجیام له‌به‌رچاوه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌مریكا كه‌كه‌سێك ده‌بێت سه‌ركۆمار هه‌تا یه‌كێكی وه‌ك تره‌مپ ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ى هێنانى توانى قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك بكات به‌هه‌موو خواروخێچیه‌كانى خۆى.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

به‌ڵام كه‌ تره‌مپ تویته‌كانى بوو به‌مه‌ترسی فه‌یسبووك و تویته‌رى له‌سه‌ر داخرا له‌كاتێكدا سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى جیهانه‌ له‌میدیاى ئه‌مریكی قه‌ده‌غه‌كرا قسه‌بكات چونكه‌ قسه‌كانى كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكی هه‌بوو.

مامۆستا جه‌عفه‌ر

له‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی هه‌یه‌ بڕیارى خۆى ئه‌دات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ى ده‌بێت حكومه‌ت ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی به‌س له‌ده‌سه‌ڵاتێكى فاشیستدا كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه‌ یان سفره‌ تۆ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێزت هه‌بوو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن به‌هێزن ئه‌وكاته‌ هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه‌ وا ده‌كات كه‌ ئۆپۆزیسیۆنێكی خواروخێچ دروست ببێت زۆرجار بینیومانه‌ كه‌ئۆپۆزیسیۆنیكى فاشى دروست بووه‌ بۆ نمونه‌ هه‌ندێ جار ئه‌ڵێ با ته‌قینه‌وه‌ى بكرێ فڵان و فیسار بكوژرێ ئه‌وكاته‌ هه‌ڵمه‌تی گرتن ده‌ست پێده‌كات هه‌ركات ئۆپۆزیسیۆن بیه‌وێ به‌ناوى ڕێگه‌دان به‌دیموكراسی ئازادی وێران بكرێ ئه‌وكاته‌ حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكان دێنه‌ سه‌رخه‌ت به‌ده‌ستور و ده‌رچوون له‌هێڵه‌ سیاسی و گشتیه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

دواپرسیار له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن له‌ د.چنار بكه‌م چ جۆره‌ ئۆپۆزیسیۆنێكمان پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌نگاوه‌كانى له‌خزمه‌تى چاكسازی و نیشتیمان بێت و هه‌نگاوه‌كانى ئه‌رێنی بێت له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه‌؟

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

به‌قسه‌یه‌كی ڤۆڵتێر ده‌ست پێده‌كه‌م ڤۆڵتێر ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده‌ له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كه‌ت نیم به‌ڵام ئاماده‌م تاڕاده‌ی مردن پارێزگارى له‌مافى ده‌ربڕینت بكه‌م هه‌ندێ مه‌بادئی هه‌یه‌ كه‌ زۆر سه‌لیم و ته‌ندروستن بۆ ئه‌وه‌ى دیموكراسی گه‌شه‌بكات ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌ گه‌شه‌بكات له‌كوردستان پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م بارودۆخه‌ى دروست بووه‌ ئۆپۆزیسیۆن پێویسته‌ به‌ڵێ پێویسته‌ چونكه‌ ده‌كرێ چاودێرێكی زۆر باش بێت له‌سه‌ر ئیداره‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كارى حكومڕانى له‌م ووڵاته‌ له‌م هه‌رێمه‌ یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرفته‌كان بدۆزێته‌وه‌ و ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كان و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر ته‌ندروسته‌ له‌نێوان ئه‌م پارتانه‌ى كه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌ژیانى سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان ئۆپۆزیسیۆنێكمان پێویسته‌ چوارچێوه‌یه‌كی نیشتیمانى مه‌بده‌ئی ئه‌خلاقى بۆخۆى دابنێ یاخود به‌ڕێگه‌ی ده‌ستورێك كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ تائێستا پڕۆژه‌كه‌ى نه‌چۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌ ببێته‌ خاوه‌نى ده‌ستورێك چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كارى حیزبى سیاسی به‌گشتى دابنێت ئینجا ئۆپۆزیسیۆنیش له‌ناو ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێڵه‌ سوره‌كان بزانێت و سنورنه‌به‌زێنێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێت ئه‌گه‌ر ناتوانین پڕۆژه‌ى ده‌ستور له‌ئێستادا ببه‌ینه‌ په‌رله‌مان ئێستا ئه‌حزاب به‌گوێره‌ى یاسای ئه‌حزابى یاسای عێراقى ده‌رده‌چن ئێمه‌ ده‌كرێ ئه‌و یاسایه‌ى ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئۆپۆزیسیۆن بدۆزینه‌وه‌ وه‌خاڵێكی تر زۆر گرنگه‌ كه‌ مامۆستاش ئاماژه‌ى پێكرد ڕۆڵى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی زۆر گرنگه‌ چونكه‌ له‌بیرنه‌كه‌ین ئۆپۆزیسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی ته‌واوكه‌رى كارى یه‌كترن هه‌ردووكیان ده‌توانن ڕۆڵى چاودێرى بگێڕن له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی ئامانجی جیاوازه‌ ئۆپۆزیسیۆن هه‌وڵى گه‌یشتنه‌ به‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی چاودێرى هه‌ردوكیان ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤی تر ئۆپۆزیسیۆن له‌هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا ڕه‌خنه‌ له‌به‌غدا ناگرێت ڕۆڵى ئه‌وان له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌ ده‌بێت چاودێرى حكومه‌تى عێراق بكات گرفته‌كانى به‌غدا چیه‌ ده‌بێت به‌غدا چى بكات به‌ڵام ده‌چێت له‌وێوه‌وه‌ شه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات به‌پێكه‌نینه‌وه‌ له‌په‌رله‌مانى به‌غدا ئه‌وه‌ ڕه‌نگێكی نوێیه‌؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

ئاخر ده‌بێ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و له‌زمانه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دات بۆ نمونه‌ ده‌ڵێم مووچه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ناگاته‌ ده‌ستى خه‌ڵك ئه‌وه‌ هۆكارى خۆى هه‌یه‌ ئه‌ویش ناتوانێت ئه‌وه‌ بكات تۆ له‌پڕ دێیت ده‌ڵێى مووچه‌ وای لێهات ئێ هه‌وڵبده‌ چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزیته‌وه‌ له‌ڕاستیدا حكومه‌ت كارێكى باش بكات مووچه‌ بۆ زۆر كه‌س بڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌ڕاستیدا شایسته‌ نه‌بووه‌.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

ژماره‌ى مووچه‌ خۆر له‌كوردستان زۆر زۆره‌

به‌به‌راورد به‌هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان

مامۆستا جه‌عفه‌ر

پێشمه‌رگه‌ى دێرین هه‌مووى 20هه‌زاركه‌س بووه‌ ئێستا چه‌ند هه‌زارى زیاترى خستۆته‌ سه‌رى ئه‌وه‌ شتێكی ناپێویسته‌ كه‌سێك جوتیاره‌ تۆ له‌كارى خۆى دووریده‌خه‌یته‌وه‌ مووچه‌یه‌كی بندیوارى ده‌ده‌یتێ زه‌ره‌ر له‌ئابورى خۆت ده‌ده‌یت له‌چه‌ندین لاوه‌ ئه‌چیت له‌توركیا و ئێران پیاز و ته‌ماته‌ ده‌هێنیت ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌له‌ده‌ستدایه‌ ئه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانى و به‌ره‌و پێشبردنی كوردستان سوودی لێ وه‌رگریت نه‌ك پاره‌ى كاش و نه‌خت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ زۆر شت هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ دێت تۆ ده‌توانى له‌ناوخۆ به‌ده‌ستى بهێنیت.

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

زۆر گرنگه‌ بزانین به‌رپرسیارى ئه‌خلاقى ئۆپۆزیسیۆن یان ئۆپۆزیسیۆن بوون تا چ ئاستێكه‌ به‌رپرسیارێتى ئۆپۆزیسیۆن به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر تاك به‌رامبه‌ر به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سیاسی و پارتایه‌تى و نیشتیمانى و قه‌ومی سنوره‌كه‌ تاكوێیه‌ بۆ نمونه‌ ئێستا دیارده‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌به‌ر كێبڕكێ و حیزبایه‌تى و ململانێ و بوونی هۆكاره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سۆسیال میدیا هه‌موو ئه‌وانه‌ بێ به‌هاكردنی هه‌ندێ قیه‌می جوان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان هه‌میشه‌ ڕێزی لێگیراوه‌ ته‌شهیركردن جنێودان بێڕێزی كردن.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

كاریگه‌رى سۆشیال میدیایه‌ له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه‌ یان كاریگه‌رى ئۆپۆزیسیۆنه‌ له‌سه‌ر سۆشیال میدیا؟

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

یاریگایه‌كی زۆر كراوه‌ هه‌یه‌ زۆر به‌خراپى سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌ به‌ڵام ڕۆڵى ئۆپۆزیسیۆن زۆر زه‌قتره‌ له‌به‌رامبه‌ر حیزبى ده‌سه‌ڵات یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حیزبى ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگاى لایه‌نگرانیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌یدانه‌ كراوه‌ خراپ به‌كاردێنن.

تۆ ئۆپۆزیسیۆنى یان حیزبى ده‌سه‌ڵاتى هه‌قه‌ له‌سه‌ر هێڵه‌ گشتی و خزمه‌تگوزاریه‌كان ڕه‌خنه‌ له‌یه‌كتربگرن به‌ڵام هه‌قت نیه‌ هه‌موو خه‌ڵكی فێرى جنێودان بكه‌ین و بێڕێزی به‌پیرۆزیه‌كانى ئه‌م هه‌رێم و نیشتیمانه‌ بكه‌ی دۆخێكی شڵه‌ژاوی كۆمه‌ڵایه‌تى دروستكردووه‌.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان به‌غداوهه‌رێم مامۆستا جه‌عفه‌ر هه‌رێمێكی به‌هێز به‌غدایه‌كی لاواز له‌ساڵى 2003 پاش 20ساڵ ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ به‌غدایه‌كی به‌هێز كه‌ ئه‌و ده‌یه‌وێ هه‌رێمێكی لاوازی هه‌بێت ئه‌مه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ قۆناغ به‌قۆناغ ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌م قه‌واره‌یه‌ كه‌م بكه‌ن ئێمه‌ چۆن ده‌توانین هاوكێشه‌كه‌ دروست بكه‌ینه‌وه‌ بڵێین به‌غدایه‌كی به‌هێز كوردستانێكی به‌هێزی ده‌وێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانین پێكه‌وه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ هاوبه‌شه‌ كه‌به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌ كه‌به‌غدا و هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌ هاوبه‌ش بن.

مامۆستا جه‌عفه‌ر

من حه‌زده‌كه‌م زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ بكه‌م ئه‌مه‌ى ئێستا هه‌یه‌ دواى 20ساڵ ئه‌بوایه‌ بڵێین پێش 20ساڵ ئه‌وه‌ى كه‌ 2003كورد وه‌ره‌قه‌ى به‌هێزی هه‌بوو هه‌موو دنیا چاوى له‌ئێره‌ بوو عێراق دۆخێكی زۆر خراپى هه‌بوو ئه‌بوایه‌ ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستای لێ نه‌یه‌ت ئه‌بوایه‌ پێداگرى له‌سه‌ر هه‌ندێ شت بكه‌ین ئه‌وكاته‌ عه‌ره‌به‌كانى به‌غدا باشتر بیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ بڵێن ئه‌وشوێنانه‌ى ناوچه‌ى كوردستانین ئه‌بوایه‌ ڕێگه‌ نه‌درێت بڵێن مناگق متنازع علیها ناوچه‌ی دابڕاو ئه‌وه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باش نیه‌ ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ تۆ خۆت گومانت هه‌یه‌ ئه‌م ناوچانه‌ كوردستانى بن داواى ڕاپرسی له‌سه‌ربكه‌یت چۆن له‌سه‌ر كوردستان ڕاپرسی ده‌كه‌م عه‌ره‌به‌كان داوایان كردووه‌ یان ئه‌وه‌ كێشه‌ى خۆیانه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆیه‌تى كه‌ئه‌و خه‌ڵكه‌ى نازانرێت له‌كوێوه‌وه‌ هاتون له‌وێ به‌زۆردانراون له‌دواى ڕووداوه‌كانى 2017 تائێستا 260هه‌زار ماڵى عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

هه‌موویان قه‌ره‌بویان وه‌رگرتووه‌ به‌ ماده‌ى 140به‌ڵام جارێكى تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك

مامۆستا جه‌عفه‌ر

ئه‌مه‌ هه‌ر هه‌مان سیاسه‌تى سه‌دام حسێنه‌

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

بابه‌تى نه‌وت بابه‌تى ئابورى سه‌ربه‌خۆ كه‌ ڕێگاى لێده‌گرن كه‌كوردستان به‌ره‌و ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆ بڕوات بابه‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌ و ڕێگا ده‌گرن هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بگاته‌ ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها بڕینی مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بابه‌ته‌كان زۆرن  ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاترده‌بێت؟

مامۆستا جه‌عفه‌ر

ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ 100شوێن ئه‌وه‌م گوتبێ پێش 17 بۆ 18ساڵ نوسیبێتم كه‌ تۆ یه‌ك هه‌رێمت هه‌بوو له‌ناو ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زی ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زی له‌ئه‌وروپابێ یاخود له‌هه‌ركوێ بێت قبوڵى هه‌رێم ناكات ئه‌وه‌ شتێكى تره‌ هه‌رێم نیزامێكى فیدرالیه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ و به‌غدا ده‌یه‌وێ بیكات به‌ناو فیدراڵیه‌ به‌كرده‌وه‌ كرده‌ى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زیه‌ به‌ره‌و له‌ناو بردنی هه‌رێم ئه‌م هه‌رێمه‌ داهاتوویه‌كی باشى نابێت دۆخێكی ترسناك چاوه‌ڕێى هه‌رێم ده‌كات به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات كه‌ له‌ 2003وه‌ تائێستا هاتووه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسیداره‌.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

ئێمه‌ چۆن ده‌توانین ئه‌م مه‌ترسیه‌ى مامۆستا جه‌عفه‌ر باسى كرد تێیبپه‌ڕێنین؟

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

ئه‌م حه‌زو ویسته‌ ئاسان نیه‌ به‌ڵام ده‌كرێ هه‌وڵى بۆ بده‌ین به‌ڵام بڵین چۆن وه‌ك هه‌رێم ئه‌و كاته‌ هه‌ست به‌ئه‌مان ده‌كه‌ین هه‌ست به‌به‌هێزى خۆمان ده‌كه‌ین كه‌هه‌ست ده‌كه‌ین به‌غدا لاوازه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ زۆركات ئه‌وان به‌هێز ده‌بن هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خۆمان متمانه‌مان به‌و هێزه‌ نیه‌ كه‌ئه‌وان هه‌یان بێت ترسیشمان هه‌یه‌ له‌وه‌ى ئه‌وان به‌هێزبن ئه‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وكاتانه‌ى بۆ به‌غدا كه‌هه‌رێمێكی لاواز و ده‌سته‌مۆ ژێرده‌سته‌ى قبوڵه‌ ئه‌وه‌ى ده‌وێ و هه‌وڵى بۆ ده‌دات

مامۆستا جه‌عفه‌ر

ئه‌وه‌شى قبوڵ نیه‌

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

ئه‌وه‌ باكگراوندێكی مێژوویی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌عاقڵیه‌تى حكومڕانى ئه‌م ووڵاته‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می دروستبونیه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى عێراق تائێستا كه‌ 100ساڵ به‌سه‌ر دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراق تێده‌په‌ڕێـت تائێستا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ حاكمه‌ به‌ڵام كورد و پێكهاته‌كانى ئه‌م ووڵاته‌ ئێمه‌ وه‌كو خۆمان قبوڵ ناكه‌ن وه‌كو هاوبه‌ش ته‌ماشا ناكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێمه‌ وه‌ك هاوبه‌ش قبوڵ بكه‌ن پێویست به‌ترس ناكات له‌یه‌كترى به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه‌ ئێمه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كان هه‌وڵى لێ زه‌وتكردنی خاك و ناسنامه‌ و ڕاگواستنى خه‌ڵكمان هه‌یه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ تا ئه‌م چركه‌ساته‌ هه‌وڵى سڕینه‌وه‌مان ده‌دات قبوڵمان ناكات وه‌ك خاوه‌ن مێژوو كلتور بۆیه‌ وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ ته‌ماشامان ده‌كات وه‌كو زیاده‌ سه‌یرمان ده‌كات هه‌وڵى له‌ناوبردنمان ده‌دات ئایا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ ئاسانه‌ بیگۆڕین ئایا به‌موماره‌سه‌كردنى سیسته‌مێكى دیموكراسی له‌ 2003له‌عێراق دروست بووه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی گفتوگۆ و ته‌بایی ئایا له‌پشت په‌رده‌وه‌ موئامه‌ڕه‌مان لێ ناكه‌ن.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

كاتێكى زۆر كه‌ممان ماوه‌ دوو ته‌وه‌رمان ماوه‌

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

له‌مفاوه‌زات ووشه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ وین وین واتا هه‌ردوكمان براوه‌ین ئه‌گه‌ربێت و هه‌ردوولامان باوه‌ڕمان وابێت هه‌رێم و به‌غدایه‌كی به‌هێز مه‌ترسی نین له‌سه‌ر یه‌كترى ئه‌وكاته‌ ئه‌م ووڵاته‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكی خۆشبه‌ختی

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

مامۆستا جه‌عفه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌سه‌نته‌رى ناكۆكی هه‌رێمی و جیهانین چۆن ده‌توانین ئه‌م قه‌واره‌یه‌ بپارێزین كه‌له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌؟

 مامۆستا جه‌عفه‌ر

سروشتى هه‌رێمی كوردستان به‌درێژایی مێژوو وابووه‌ له‌شوێنێكی گرنگ بووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تى پارتى پێش ئێران و فارسی و مارسی پارتى بوون له‌گه‌ڵ یۆنانه‌كان ململانێ و پێكدادان بوون ئینجا دواتر ده‌وڵه‌تى ساسانى و بێزه‌نتى ئه‌م دووانه‌ هه‌ر له‌یه‌كتریان داوه‌ له‌كوێ له‌سه‌ر زه‌وی كوردستان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌كان عه‌ره‌ب و نازانكۆ له‌باكوره‌وه‌ ڕووس هاتووه‌ ئیتر له‌هه‌رچوارلاوه‌ ئینجا ئه‌مریكا و ڕووس و چین هاتوون  ئێمه‌ له‌و ناوه‌ڕاسته‌ هه‌ركه‌س هاتووه‌  مستێكی لێدواین یان بۆكسێك یان شڵپه‌یه‌كی له‌ته‌پڵى سه‌رمان هه‌ڵساندووه‌ و دۆخی كوردستان هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ وابووه‌ 2000 بۆ 3000ساڵه‌ هه‌رهه‌مان شته‌و دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ڕیفراندۆم بوو كه‌س نه‌ما دژمان نه‌بێت هه‌ر له‌ئه‌مریكاوه‌ تا ئه‌وسه‌رى دوونیا ئه‌مه‌ ئه‌و بارودۆخه‌یه‌ له‌ناویداین ئینجا له‌ناوخۆ دا ده‌بێت كێ ده‌سه‌ڵاتى زیاتره‌ ده‌رگاكان كراوه‌تربكا ڕێگه‌ نه‌دا خه‌ڵك بڕوا ووڵاتێكى وه‌ك سویسرا سێ نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌كین ئه‌ڵمانه‌كان زۆرینه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسی و ئیتاڵیه‌كان فه‌ره‌نسیه‌كان كه‌ 18له‌سه‌دن كه‌بڕۆن بڵێن ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین بچینه‌ سه‌ر فه‌ره‌نسا بۆ ناڕۆن له‌به‌رئه‌وه‌ى بارودۆخیان له‌وێ باشتره‌ له‌سویسرا ئیتاڵیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ 7له‌سه‌دن ئه‌ڵمانه‌كانیش ناتوانن ئه‌و غه‌دره‌ بكه‌ن با 72له‌سه‌دن حیزبى سیاسی با زۆرینه‌ش بێت تۆ هه‌ر ده‌بێت سیاسیه‌تێكی ده‌رگا كردنه‌وه‌ بكه‌یت براگه‌وره‌یی بنوێنه‌ نه‌ك بڵێیت هه‌رچى ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ له‌ده‌ستى من بێت باقى تریش هیچ نین وانیه‌ له‌سیاسه‌تدا بڕوام به‌قسه‌كه‌ى مته‌نه‌بى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێ یه‌ك مێشووله‌ ئه‌توانێ چاوی شێرێك خوێناوی بكات من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێم.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی

دواین پرسیار له‌به‌ڕێز ده‌كه‌م دكتۆره‌ چنار كێشه‌ى كورد له‌پارچه‌كانى تر چ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌رمان له‌باكور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا چ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قه‌واره‌ى هه‌رێم چ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وان به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ كێشه‌ى له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌؟

د.چنار سه‌عد عبدالله‌

هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكین پرس و داواكارى ئه‌وان ڕه‌وایه‌ قه‌زیه‌ى گه‌لێكی چه‌ند ملیۆنیه‌ كه‌به‌دواى مافێكی زۆر سه‌ره‌تاییدایه‌ ئازادی سه‌ربه‌ستى ژیان له‌قه‌واره‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كه‌ هاوڵاتیانى ئه‌م پارچانه‌ په‌نا بۆ هه‌رێم دێنن له‌ڕووه‌ مرۆییه‌كه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگیان بێت به‌ڵام له‌دیوه‌ سیاسی و حیزبیه‌كه‌وه‌ شتێكى تره‌ به‌تایبه‌تى له‌ڕووی سیاسی ئێمه‌ هه‌رێمێكی ناسراوین له‌ناو ده‌وڵه‌تێكین سنورمان هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی ئابورى و سیاسیمان هه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌كرێت ببینه‌ پردێكی په‌یوه‌ندی و ناوبژیوانى زۆرباش بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێگایه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه‌ مافى هاوڵاتیانى كوردستان له‌و پارچانه‌ ده‌ستبه‌ربكه‌ین ده‌بێ به‌ڕێگای دیبلۆماسی تا ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌م ڕۆڵه‌ به‌ئه‌رێنی وه‌ربگرێت كه‌ بینیویه‌تى به‌ڵام پاراستنى ئه‌م قه‌واره‌یه‌ له‌ئه‌وله‌ویه‌تى ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌ندێ جار به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ پارتی سیاسی هه‌ندێ جوڵه‌ى له‌و به‌شانه‌ ده‌بینین له‌باكور به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ وه‌كو هێزێكی سیاسی ده‌یكات زۆرجار بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌م خه‌باته‌ به‌ڕێگاى ئاشتیانه‌ بگاته‌ ئامانج

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی زۆر زۆر سوپاس كاتمان ته‌واو بوو به‌ڕێز مامۆستا جه‌عفه‌ر به‌ڕێز دكتۆره‌ چنار سه‌عد عبدالله‌ جارێكی تر سوپاس و زۆر مه‌منون بابه‌ته‌كه‌مان لێره‌دا كۆتاییهات تا ئه‌ڵقه‌یه‌كی تر خواتان له‌گه‌ڵ