کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
K24 – هەولێر
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران: 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى