نزیکەی دوو هەزار پەنابەری سووری لە ئوردن گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
K24 - هەولێر
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە، هەزارو 941 پەنابەری سووریا وڵاتی ئوردنیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ساڵی 2023 دا، 16 هەزار و 529 پەنابەری سووری لە وڵاتەکانی عێراق و ئوردن و میسر و تورکیا و لوبنان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەنابەرە سووریانەی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان لەساڵی 2021 دا، 35 هەزار و 624 پەنابەربوون، هەروەها لە ساڵی 2022 دا، 50 هەزار و 966 پەنابەر گەڕاونەتەوە سووریا.
کۆمسیۆن دەشڵێت: لە ئێستادا رۆژانە بە بەردەوامی 91 پەنابەر دەگەڕێنەوە سووریا، کە مانگانە دەکاتە 2 هەزارو 755 پەنابەر.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لەساڵی 2011 ەوە، دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا، یەک ملیۆن و 515 هەزار و 639 کەس ئاورەی دەرەوەی سووریا بوونە.