سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پاتری دڵی بۆ دانرا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

K24 - هەولێر:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەخۆشخانە پاتری دڵی بۆ دانرا و بڕیارە سبەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەرلەماندا بکات.

ناتانیاهۆ کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئێوارەیە نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت، بڕیارە سبەی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پەرلەماندا بکات کە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەی کە لە ئیسرائیل ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ناتانیاهو کە هەفتەی رابردوو بەهۆی سستبوونی دڵەوە هۆڵتەر (ئامێری چاودێریکردنی لێدانی دڵ)ی بۆ بەسترابوو شەوی رابردوو پاتری بۆ دانرا.

پێش نەشتەرگەری ناتانیاهۆ رایگەیاندبوو، لە دۆخێکی تەواو دایە، بەڵام دەبێت گوێ لە پزیشکەکانی بگرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمواری یاسای چاکسازی دادوەری، راستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل دابەش دەکات و گەورەترین ناڕەزایەتی لە مێژووی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە.