کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – هەولێر
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 14/7/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان. پلەى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی کردووە، سبەی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) یلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 41 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى