تيمی دیپلۆماتكارانی نوێنه‌رایه‌تی دانیمارك عێراقيان جێهێشت

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، تیمی دیپلۆماسی نێرده‌ی دانیمارك عێراقیان جێهێشت.
ئەمڕۆ دووشەممە (24ـی تەمموزی 2023)، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه تیمه دیپلۆماسییه‌كه‌ی وڵاتی دانیمارک به‌غدایان جێهێشتووه.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە (22ـی تەمموزی 2023)، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە راگەیەنداوێکدا رایگه‌یاندووه، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتی دانیمار ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راشیگه‌یاندووه، "بە دواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئەم رووداوە قێزەونانە، ده‌كەین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته چوارچێوەی مافی رادەربڕین و ئازادی خۆپێشاندان، بۆیه ئەم کارانە کاردانەوەی توندی لێده‌كه‌وێته‌وه".
سەحاف، ده‌شڵێت: "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵەتی ده‌كه‌ین به‌په‌له و به‌رپرسانه به‌رامبه‌ر به‌م کردەوە دڕندانه بوه‌ستنه‌وه كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان پێشێل ده‌كه‌ن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئەوەی بەرامبەر بە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا کرا، رێگە نادەن دووبارە ببێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 20/7/2023، ئەندامانی گرووپێکی دژە ئیسلام و نەتەوەیی توندڕەو لە دانیمارک بە ناوی "Danske Patrioter (نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی)" لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، قورئانی پیرۆزیان سوتاند.
ئەندامانی ئەو گرووپە کە ھوتافی سوکایەتیان دژی ئیسلام گوتەوە و لافیتەیان دژ بە ئیسلامیان بەرزکردبووەوە، ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان فڕێدایە سەر زەوی و بە پێ بەسەر کەوتن.