بازرگانێكی بیانی له به‌غدا بڕی نیو ملیۆن حه‌پی كیپتاگۆنی به ده‌ستییه‌وه گیرا

K24 – هەولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بازرگانێكی بیانیان له به‌غدا ده‌ستگیر كردووه، كه بڕێكی زۆر حه‌پی كیپتاگۆنی له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌ی حه‌شارداوه و مه‌به‌ستی بووه بۆ باكووری وڵات بیگوازێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2023) ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه له بۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا بازرگانێكی بیانی ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بڕی نزیكه‌ی نیو ملیۆن خهپی كیپتاگۆنی له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌ی حه‌شارداوه و به نیاز بووه بۆ باكووری عێراق بیگوازێته‌وه.
عێراق به چه‌قی گواستنه‌وه و ئاودیوكردنی حه‌پی كیپتاگۆن و مادده هۆشبه‌ره‌كان داده‌نرێت و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی دواییدا رێژه‌ی به‌كارهێنانیان له عێراق زۆر بووه.
رۆژی 16ـی ته‌ممووزی 2023، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه سه‌عد معه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه، كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری تایبه‌ت به حه‌پی كیپتاگۆنی له باشووری عێراق ئاشكرا كرد.
به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م چالاكییه له رێگه‌ی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌نجامدراوه، سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریش ده‌كات، كه له ده‌ركردنی بڕیاری دادگاییدا، ئاسانكاری زۆری بۆ هێزه‌كانیان كردووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌رپرسانی عێراق هه‌میشه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، مه‌ترسییه‌كانی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه و كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كان هیچ له مه‌ترسی تیرۆر كه‌متر نییه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه دواجار كار به‌وه ده‌گات كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئه‌و ماددانه‌ش له پارێزگای موسه‌ننا باشووری وڵات ده‌دۆزرێته‌وه، كه به سه‌دان هه‌زار حه‌پی كیپتاگۆنی به‌رهه‌مهێناوه.
له‌كاتێكدا جگە لە ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، ناوچەکانی باشووری عێراق کە له رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنوورن، بوونه‌ته خاڵی پەڕینەوەیەکی چالاك بۆ قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان، بەتایبەتیش کریستاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكرای ده‌كات، پارچه‌كانی ئه‌و كارگه‌یه له دوو پارێزگای جیاوازی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و تۆڕێكی تاوانكارانیش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌شه و به‌شه‌كانی دیكه‌ش كه پارچه‌ی زۆر وردن له دروستكردنی ئه‌و حه‌پانه و ده‌كرێت به ئاسانی بگوازرێنه‌وه، له به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌رچی به‌شه‌كانی دیكه‌ن، چ بنكهكهی یانیش به‌شی سه‌ره‌وه‌ی، له پارێزگای سه‌ماوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه مادده‌ی كریستاڵی له عێراق دروست ده‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و تۆمه‌تباره له یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی عێراق فێری دروستكردنی ئه‌و مادده‌یه بووه، ئینجا ئه‌زموونه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ عێراق و رێژه‌یه‌كی زۆری كریستاڵی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.