بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر شاری ئەدەنەی تورکیای هەژاند
K24 – هەولێر
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر شاری ئەدەنەی باشووری تورکیا هەژاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی تەممووزی 2023، سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو لە تورکیا – ئافاد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 08:44 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر شاری ئەدەنەی باشووری تورکیا هەژاند.
لە راگەیەندراوەکەی ئافاددا ئەوەش خراوەتەڕوو، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆزانی سەر بە پارێزگای ئەدەنە بووە و بە قووڵایی 11.27 کیلۆمەتر لە ژێر توێکلی زەویدا روویداوە.
تا ئێستا سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو لە تورکیا – ئافاد و حکومەتی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکان لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەخستووەتەڕوو.
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی مەڕەش، سەمسوور، روحا، ئەلبستان و دیلۆکی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی کۆنیا، یۆزگات، مێرسین، ئاکسارای، نیدە و قەیسەریی تورکیاش هەستیپێکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختهر تورکیا و باكووری كوردستان، ههروهها سووریا و رۆژئاوای كوردستانیان ھەژاند و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێختهر ھەستی پێکرا. بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە دەیان هەزار هاووڵاتیی لە تورکیا، باکووری کوردستان و سووریا و رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزار هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.