"ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵای له دژی شێروان شێروانی تۆماركردووه، ئه‌ندامی داواكاری گشتییه و سه‌ر به یه‌كێتییه"

K24 - هەولێر:
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەت بە کوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوان وەک وەزارەت و هیچ کەسێکی حکومەتیش سکاڵایان لەسەر شێروان شیروانی تۆمارنەکردووە. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24یش، ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵای له دژی شێروان شێروانی تۆماركردووه، ئه‌ندامی داواكاری گشتییه له چاكسازی گه‌وران و سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه.
پارێزەرێکیش له‌مباره‌یه‌وه رایدەگەیەنێت، ئەو دادوەرانه‌ی سکاڵایان له دژی شێروان شێروانی تۆمارکردووە، لایەنگری پارتی نیین.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌بێ هیچ ده‌ستوه‌ران و ئاگادارییه‌كی ئێمه، ئه‌و سكاڵایه‌ی دژی شێروان شێروانی تۆماركراوه، داواكاری گشتی تۆماریكردووه و به‌رزی كردووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، به پێچه‌وانه‌وه، كاتێك زانیمان ئه‌و سكاڵایه تۆماركراوه، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌مان داوای كشانه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی كردووه، به‌ڵام به قسه‌ی نه‌كردووین.
ئەردەڵان رەشید، پارێزەری راوێژکار له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت، سکاڵاکاری داواکاری گشتی چاکسازییەکان و سکاڵاکاری داواکاری گشتیش لایەنگری ئەو پارتە نیین کە سەرۆکی حکومەت لایەنگرییەتی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، ئه‌و كه‌سه‌ی سكاڵای له دژی شێروان شێروانی تۆماركردووه، ئه‌ندامی داواكاری گشتییه له چاكسازی گه‌وران و سه‌ر به یه‌كێتییه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داواكاری گشتی كه له كاتی دادگاییكردن ئاماده بووه و مادده‌كه‌ی قورستركردووه، سه‌ر به یه‌كێتییه و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌م بووه له رێگرینه‌كردن له ساخته‌كردنه‌كه (له‌نێو زیندان)، سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووه‌تەوە، کە شێروان شیروانی پەنجەمۆری دوو کەسی ساختە کردووە، ئەو کەسانەش كه پەنجەمۆریان ساختە کراوە، خۆیان چوونەتە داواکاری گشتی و رایانگەیاندووە، ئەوە پەنجەمۆریی ئه‌وان نییه و ئاگاداری نین، بەپێ یاساش دەبێت داواکاری گشتی لەو سەرپێچییه یاسایە بێدەنگ نەبێت.