وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان بڕیارێكی له‌باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه‌ ده‌ركرد

K24 – هەولێر:

وه‌زاره‌تی سامانه‌سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدات و رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، بڕیاری دا بە ڕەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین بدرێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.

67