سەرۆکی کۆریای باکوور و وەزیری بەرگری رووسیا کۆبوونەوە
K24 - هەولێر:
تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور و سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا لە پیۆنگ یانگی پایتەختی کۆریای باکوور کۆبوونەتەوە و باسی پەرەپێدانی هەماهەنگیییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوانیان کردووە.
دوای کۆبوونەوەشیان سەرۆکی کۆریای باکوور و وەزیری بەرگری رووسیا جبەخانە و یەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکووریان بەسەرکردەوە.
بڕیاریشە سێرگی شویگۆ لە رێوەڕەسمی 70مین ساڵرۆژی ئاگربەستی نێوان هەردوو کۆریا لە پیۆنگ یانگ بەشداری بکات و سەردانی ناوبراویش بۆ کۆریای باکوور، یەکەمین سەردانی کەسانی پلە باڵایە بۆ ئەو وڵاتە لەدوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
کۆریای باکوور یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رووسیا هەیە و بەردەوام دژی ئەو سزایانە بووە کە ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا سەپاندوویانە بەسەر حکومەتی رووسیادا.
