ئەفسەرێکی پێشووی CIA: ئەمەریکا نهێنی دەفرە فڕیوەکان دەشارێتەوە
K24 - هەولێر
ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگری هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بە کۆنگرێسی راگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا بەرنامەیەکی درێژخایەن سەبارەت بە دەفرە فڕیوەکان دەشارێتەوە، بەڵام پێنتاگۆن ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.
دەیڤید گرۆش، کە پسپۆڕبووە لە شیکردنەوەی تەنە نامۆکان رایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا بەرنامەیەکی درێژخایەن سەبارەت بە دەفرە فڕیوەکان دەشارێتەوە، پێنتاگۆنیش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
لە راپۆرتێکدا لە ماڵپەڕی هەواڵی دیبریفی ئەمەریکیدا هاتووە، کە گرۆش رایگەیاندووە، زانیارییەکانی پەیوەست بەو کەشتیە ئاسمانیانە (دەفری فڕیو) کە دروستکراوی دەستی مرۆڤ نین، بە شێوەیەکی نایاسایی لە کۆنگرێس راگیراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کاتێک ئەم زانیارییە نهێنییەی رادەستی کۆنگرێس کردووە، لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە سزا دراوە و لە مانگی نیساندا خزمەتگوزاری گشتی بەجێهێشتووە، ئەمەش دوای 14 ساڵ کارکردن بووە لە سی ئای ئەی.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆناسان گرای، بەرپرسی هەواڵگریی ئێستای ئەمەریکا لە سەنتەری نیشتمانی هەواڵگری ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان (NASIC) کە شیکاری بۆ ناتەواوییە رووننەکراوەکان دەکات، بوونی "ماددەی سەیر و سەمەرەی بۆ ماڵپەڕی دێبریڤ" پشتڕاستکردووەتەوە.
ئەوەی دەیڤید گرۆش لە میانی دانیشتنەکەدا گوتی: لە ساڵی 2019 لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەرکی حکومەتەوە بۆ دیاردە ئاسمانییە سەیرەکان داوای لێکرابوو هەموو ئەو بەرنامە پلە باڵایانە دەستنیشان بکات کە پەیوەندییان بە ئەرکی دەستەی ئەرکەوە هەیە.
لەو کاتەدا گرۆش لە فەرمانگەی نیشتمانی سیخوڕی دامەزراوە، ئەو دەزگایەی کە مانگە دەستکردە سیخوڕییەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەبات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا حکومەتی ئەمەریکا زانیاری لەسەر ژیانی دەرەوەی زەوی هەیە یان نا، گرۆش گوتی ئەمریکا بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ساڵانی 1930ەوە ئاگاداری چالاکیی تەنە نامۆکان بووە.
فڕۆکەوانی پێشووی هێزی دەریایی دەیڤید فراڤۆر لەبارەی ئەزموونی "ژیان گۆڕی" خۆی لەگەڵ دیاردە نامۆکان بە کۆنگرێس راگەیاند، ئەزموونەکەم کورت بوو، بەڵام ژیانی منی گۆڕی، بە شێوەیەک کە رەنگە تەنها فڕۆکەوانێکی جەنگی تێبگات، دەشڵێت: بینینی تەنەکەی بۆشایی ئاسمان سەرسوڕهێنەر بوو.
هەروەها پێتان دەڵێم ئەوەی لە ماوەی پێنج خولەکدا بینیومانە، هیچ شتێک نییە لە رووی تەکنیکییەوە لە هیچ شوێنێکدا لێی نزیک بێتەوە.