وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان دیاریده‌كات

K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری پلاندانانی عێراق واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان و نیشته‌جێبووانی عێراقی رایگه‌یاند، هاوكات به پێویستی زانیوه پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی دانیشتووان.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27ـی ته‌ممووزی 2023) وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ده‌سته‌ی باڵای سه‌رژمێری له‌دوای دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری پلاندانانی عێراق و به ئاماده‌بوونی سیروان محەمەد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، ده‌ره‌وه، په‌روه‌رده، گه‌یاندن، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تی پلاندانان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، وه‌زیری پلانداندان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوو 2024ـی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی دانیشتووان و نیشته‌جێبووانی عێراق دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان و نیشته‌جێبووانی عێراقی به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی دانیشتووان به پێویست زانیوه. وه‌زاره‌تی پلاندانان جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدڕاڵییه‌وه چاره‌سه‌ر كراون. ده‌شڵیت، "ئەو سەرژمێرییه نییه، کە لە ماددەی 140ـی دەستووردا هاتووە و په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نییه".
لە ساڵی 2019 بڕیاری ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دەرچووە، بەڵام بە ھۆکاری جیاواز دوا کەوتووە، دوای جێگیرکردنی لە بوودجەی گشتی ساڵی 2023ـدا، چاوەڕێ دەکرێت سەرژمێری گشتی لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.