ئه‌مه‌ریكا پاكێجێكی نوێی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كان ده‌داته تایوان
K24 - هەولێر:
ئه‌مه‌ریكا له دوا هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌شكردنی پاكێجێكی نوێی هاریكارییه سه‌بازییه‌كان به تایوان نزیك بووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش جارێكی دیكه چین تووڕه ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی ته‌ممووزی 2023) به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پێشكه‌شكردنی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كان به تایوان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پاكێجێكی نوێی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌و وڵاته‌ی بدات.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، پاكێجه نوێیه‌كه كه سیسته‌می چاودێری و جبه‌خانه و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه سه‌ربازییه جۆراوجۆره‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌هاكه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 340 ملیۆن دۆلار.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه‌ریكا چه‌ك به تایوان ده‌فرۆشێت، به‌ڵام پێفرۆشتنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و پاكێجه نوێیه هاریكارییه سه‌ربازییه‌كان، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆگا ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت، وه‌ك چۆن له شوباتی 2022ـدا به هه‌مان شێوه و سیسته‌م هاریكارییه‌كانی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كرد.
به‌گوێره‌ی یاسا‌ی كۆنگرێس، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار چه‌ك له كۆگانی ئه‌مه‌ریكا به تایوان بدات.
ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته سیاسی و ئابوورییانه‌ی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له ئارادایه، كه هه‌ردوولا به چه‌ند هۆكارێك و به‌هۆی تایوانه‌وه ململانێی سیاسی و ئابوورییان له‌نێواندا هه‌یه. پێشتر له‌و ساڵدا (2023) هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جانێت به‌لین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جۆن كێری، نێری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به ئامانجی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، سه‌ردانی چینیان كرد.