لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیادا چوار شەڕڤانی هەسەدە کوژران

K24 – هەولێر
له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیادا له رۆژئاوای كوردستان چوار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده كوژران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كوژرانی چوار شه‌ڕڤانی خۆى له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیادا له گوندێكی سه‌ر به ناحیەی عامودا له سنووری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە، هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ره‌وامن و ئه‌مڕۆش له هێرشێكی نوێی درۆنه‌كانیان له گوندی خه‌ربه خوێی سه‌ر به ناوچه‌ی عامودا له سنووری كه‌رتی قامیشلۆ، چوار شه‌ڕڤانی سه‌ر به هێزه‌كانیان كوژران.
هەسەدە راشیگەیاندووە، له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئەو هێرشە راده‌گه‌یه‌نرێن، کە ئێوارەی رۆژی هەینی 28/7/2023 کراوەتە سەر هێزەکیان.