ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له ئاسمانی سووریا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه
K24 – هەولێر:
لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته رووسیا پابه‌ندی یاسا و رێساكانی تایبه‌ت به ئاسمانی وڵاتان بێت له سووریا.
ئۆستن له سه‌روبه‌ندی هێرشی رووسیا بۆسه‌ر درۆنێكی ئه‌مه‌ریكی له ئاسمانی سووریا، داوای له مۆسكۆ كرد، ده‌ست له "ره‌فتاری نابه‌رپرسانه" هه‌ڵبگرێت.
سوپای ئه‌مه‌ریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو، درۆنێكی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی له ئاسمانی سووریا هه‌راسانكراوه، كه ئه‌مه نوێترین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بوو.
ئاژانسی تاسی رووسی له‌زاری ئۆلیج گۆرینۆڤ جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی رووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا رایگه‌یاندبوو، درۆنێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسی له ئاسمانی ره‌ققه له باكووری سووریا نزیك كه‌وتبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نینه مۆسكۆ.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، ئاژانسی فه‌رمی سووریا رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا جوڵه‌یان زیاتر بووه و ته‌واوی یاساكانیان پێشێلكردووه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتریان هێناوه‌ته ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی له 2014، داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"دا گرت، له ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی، توانیان كێڵگه نه‌وتییه‌كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن و له‌وكاته‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی خۆیان له‌و ناوچه‌یه جێگیركردووه.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، نزیكه‌ی 900 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سووریا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 200 كه‌س له بنكه‌ی ته‌نه‌فی سه‌ربازین، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سووریا و ئاماده‌كردنیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
له ساڵى 2016 وه هێزه‌كانى رووسیا له سووریا‌ن بۆ پاڵپشتىكردن له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.