ژمارەیەک دووکان لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی سووتان
K24 – سلێمانی:
ژمارەیەک دووکان لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی بە تەواوی سووتان، بەپێی گوتەی خاوەن دوکانەکە، بەهۆی شۆڕتی کارەباوە دووکانەکانی سووتا.
پەیامنێری کوردستان24، راگەیاند، لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلیمانی 3 دووکان گڕی گرت و کە کەلپووپەلی شوشەوات و بالەی تێدابوو، هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
خاوەنی سێ دووکانەکە، گوتی: "بەهۆی شۆڕتی کارەباوە دووکانەکانم سووتان و بوونە خەڵووز، هەروەها دووکانەکانم کەلوپەلی شوشەوات و بالەی تێدابوو".
گوتیشی: "سەرەتا کە ئاگرەکە دەستی پێکرد لە رێگەی ئاگرکوژێنەوەکەی خۆم هەوڵمدا کۆنتڕۆڵی بکەم بەڵام بوتڵی ئاگرکوژێنەوەکەم تێیدا تەواو بوو، بەڵام من پیش ئەو کاتە پەیوەندیم کرد بە بەرگری شارستانی و لە ئێستادا خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و هەر سێ دووکانم بە تەواوی سووتان و بوونە خەڵووز".
ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوەشکرد، سووتانی ئەم سێ دووکانە بووە هۆکاری زیانێکی زۆر ماددەی، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.