لە فەرەنسا هۆشداریی ئاستی سوور به‌هۆی مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه راگه‌یه‌ندرا
K24 – هەولێر:
لە ناوچەی ڤار لە باشووری فەرەنسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رمای له راده‌به‌ده‌ر كه ره‌نگه ببێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه، هۆشداریی ئاستی سوور راگه‌یه‌ندرا.
فه‌رمانگه‌ی کەشناسیی فەرەنسا هۆشداریدا لەوەی سبەینێ لە ناوچەی ڤار مەترسی ئاگرکەوتنەوە له ئاستی زۆر بەرزدا ده‌بێت.
له‌رێگه‌ی ئه‌و ئاگادارییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پلەكانی گەرما زۆر لە ئاستی ئاسایی ئه‌م وه‌رزه زیاترە و ئه‌مه واده‌كات مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا و بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە زۆر بێت، هۆشداریی ئاستی سوور راگه‌یه‌ندراوه.
جگە لەوەش، ئاستی مەترسی نزمتر كه بریتییه له "هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی" لە ناوچەی بوشێس دو رۆن دراوه و له هه‌ریه‌ك له ئود، هێرۆڵ، لۆگارد، ئاڤێرۆن، ئاردێش، درۆم، هاوت ئەلب، ئەلب دی هۆت پرۆڤانس، ئەلب ماریتایمز، ڤۆکلۆز، هاوت کۆرس، کۆرس دو سود داوا كراوه سه‌باره‌ت به مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ئاگادار بن.
لە لایەکی دیكه‌وه ئاگری گەورە و بچووک لە هاوت کۆرس و نیس كه‌وته‌وه و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ماوەیەکی کورت‌دا توانییان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشدابوو، تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها گوتبوی: "مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، رێکخراوی کەشناسی جیهانی و خزمەتگوزاری کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا، پشتڕاستییان کردەوە تەمموزی 2023 گەرمترین مانگە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن".
روونیشیكردبووه‌وه: "لە ئەمه‌ریکای باکوور، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا ئه‌مساڵ هاوینێکی سەختە، سەردەمی گەرمبوونی زەوی کۆتایی هاتووە و سەردەمی کوڵانی زەوی دەستی پێکردووە، سەرکردەکان بەبێ گومان و بەهانە دەبێت سەرکردایەتی بکەن، ئێستاش دەتوانین بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە 1.5 پلەی سلیزی سنووردار بکەین، وڵاتانی کۆمەڵەی 20 لە ٪80ـی گازە دەردراوەکان بەرپرسیارن، دەبێت کاری زیاتر بۆ دادپەروەری کەشوهەوا بکەن."