ئەمەریکا... ئافرەتێک لەناوەڕاستی شەقامدا تەقە لە خەڵک دەکات
K24 - هەولێر
ئافرەتێکی رووت بە چەکێکەوە هێرشدەکاتە سەر خەڵکی سڤیل لە شەقامێکی قەرەباڵغی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا، ئەمەش بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دەیان شۆفێردا کە هەوڵیاندا خۆیان لە فیشەکەکانی بەدوور بگرن.
پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند، ئافرەتەکە بەبێ جیاوازی تەقەی لە خەڵک کردووە، میدیاکانی ئەمەریکاش ڤیدیۆیی رووداوەکەیان بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن یەکێک لە شۆفێرەکانەوە گیراوە و دەڵێت: ئافرەتەکە هێرش دەکاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەبەردەمیدا تێپەڕ دەبوون.
گوتیشی: ئافرەتەکە پێش ئەوەی دەست بە تەقەکردن بکات هاواری دەکرد، هەوڵی دەدا لە یەکێک لە شۆفێرەکان بدات.
ئەفسەری پۆلیس ئەندرۆ بارکلی رایگەیاند: لێکۆڵەران دەڵێن ئافرەتەکە رووتەکە دووجار لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە، یەکەمجار کە چەقۆیەکی بەدەستەوە بووە، دواتر گەڕاوەتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بەردەوام بووە لە لێخوڕین بەرەو ئۆکلاند، کاتێک وەستاوە جارێکی دیکە دابەزیوە و دەستی کردووە بە تەقەکردنی هەوایی تەقەکردن لە ئوتۆمبێلەکانی بەردەمی، دواتر رادەستی پۆلیس کراوە، لەوێ گەیەندراوەتە ناوەندێکی تەندروستی دەروونی لە نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی.