دەستبەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، لە چەند چالاکییەکی جیادا دەستیان گرتووە بەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان ئاشکرای کرد: " تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لەسێ چالاکیدا سەرکەوتووبوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی (25) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن دەستگیرکردنی پێنج بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان".
روونکراوەتەوە: "لەچالاکی یەکەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ تونرا بڕی (10) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و (1) کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ (2) گەورە بازرگان دەستگیربکرێت. لە چالاکی دووەمدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی (7) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ (2) بازرگان دەستگیربکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لە چالاکی سێیەمدا توانرا حەوت کیلۆگرام تۆچای تێکەڵ بە ماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن".
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاندووە: "تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".